ئۆپەراسیۆنی دژە ئیسرائیلی لە نابلوس + ڤیدیۆ

یەکشەممە 26 شوبات 2023 - 17:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=23295

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی فەلەستینییەک لە باشووری نابلوس لە کەرتی ڕۆژئاوا، دوو زایۆنیست کوژران.

گەنجێکی فەلەستینی بە دروستکردنی ڕووداوێکی ساختە لە شارۆچکەی حوارە لە باشووری شاری نابلوس، ئۆتۆمبێلی زایۆنیستەکانی ڕاگرت و تەقەیان لێکرد کە لە ئەنجامدا دوو ئیسرائیلی کوژران. گەنجە فەلەستینییەکە توانی لە شوێنی ئۆپەراسیۆنەکە هەڵبێت.

ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی ئەمڕۆی باشووری نابلوس هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەی ئەمنی عەقەبە ئەنجام دراوە.

پێشتریش لە ١٠ی شوبات، هاووڵاتییەکی فەلەستینی بە ناوی “حوسێن قەراقع”ی تەمەن ٣٠ ساڵە لە وێستگەی پاسەکانی گەڕەکی ڕامۆت لە قودسی داگیرکراو بە ئۆتۆمبێلێکەوە خۆی کێشا بە کۆمەڵێک زایۆنیستیدا کە تێدا سێ ئیسرائیلی کوژران و شەش کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *