بۆسەی داعش ٧٠ سەربازی سوپای بورکینافاسۆی کردە قوربانی + وێنەکان

یەکشەممە 26 شوبات 2023 - 16:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=23282

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشی داعش بۆ سەر هێزەکانی سوپای بورکینافاسۆ، ٧٠ سەرباز کوژران و دەیان کەسیش بە دیل و بریندار بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی اعماق، ڕۆژی هەینی ١٧ی شوبات، ئەندامانی داعش لە ویلایەتی ساحلی ئەم گرووپە بۆسەیەکی قورسیان لەسەر رێگای کاروانێکی گەورەی سەربازانی بورکینافاسۆ لە باکووری ئەم وڵاتە ئەنجامداوە. ئەم کاروانە بەنیازی نزیکبوونەوە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە شارۆچکەی دیو سەر بە پارێزگای ئوداڵان بووە کە لەلایەن داعشەوە هێرش کراوەتە سەر.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەنجامی ئەم هێرشە دا نزیکەی ٧٠ سەربازی بورکینافاسۆ کوژراون و ٥ کەس بەدیل گیراون و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون. هەروەها داعش کەسێکیان سووتاندووە و ئۆتۆمبێلێک و ٢٧ ماتۆڕسکیلیان تاڵان کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی داعش، هێزەکانی بورکینافاسۆ لەم هێرشەدا ١٠ کیلۆمەتر پاشەکشەیان کردووە.

داعش لە ١٠ی شوباتیش لە ویلایەتی ساحلی بۆسەیەکیان بۆ سەر سوپای نەیجەر لە ناوچەی تیلاباری لە ڕۆژئاوای نیجەر ئەنجامدابوو، کە لەئەنجامدا ٤٨ ئەندامی سوپای نەیجەر کوژران و بریندار بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *