شاندی یەکێتیی پەرلەمانە عەرەبییەکان گەیشتنە دیمەشق

یەکشەممە 26 شوبات 2023 - 13:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=23276

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ شاندێکی یەکێتیی پەرلەمانە عەرەبییەکان بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سوریا گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی ئەم وڵاتە.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، نووسینگەی “محەممەد حەلبوسی”، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی یەکێتیی پەرلەمانە عەرەبییەکان بە سەرۆکایەتی شاندێکی ئەم یەکێتییە گەیشتووەتە دیمەشق.

حەلبوسی دوێنێ شەممە، لە بەیاننامەی کۆتایی کۆنفرانسی یەکێتیی پەرلەمانە عەرەبییەکان لە بەغدا ڕایگەیاند کە شاندێکی ئەم یەکێتییە بۆ گەشتکردن بۆ سوریا پێکهێنراوە. حەلبوسی هەروەها لە سەرەتای ئەم کۆنفرانسەدا داوای لە وڵاتانی عەرەبی کرد بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ پێگەی خۆی لەنێو ئەو وڵاتانەدا، بڕیار بدەن.

دوێنێ شەممە، بە ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتانی عەرەبی، ٣٤مین کۆنگرەی یەکێتی پەرلەمانە عەرەبییەکان بە دروشمی (پشتیوانی عەرەبی بۆ سەقامگیری عێراق و سەروەرییەکەی) لە بەغداد بەڕێوەچوو.

لەگەڵ دەستپێکردنی قەیرانی سوریا لە ساڵی ٢٠١١، حکومەتی سعودیە و ژمارەیەک وڵاتی دیکەی عەرەبی چوونە پاڵ گروپەکانی دژبەری حکومەتی دیمەشق و بە داخستنی باڵیۆزخانەکانیان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دیمەشق پچڕاند. و لە هەمان ساڵدا و لەژێر فشاری بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی و ئەمریکا، کۆمکاری عەرەبی بڕیاریدا ئەندامێتی سوریا لەم یەکێتیە ڕابگرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *