هێرش کرایە سەر کاروانی لۆجستیکی ئەمریکا لە عێراق

یەکشەممە 26 شوبات 2023 - 10:03
https://kurdish.iswnews.com/?p=23270

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کاروانێکی لۆجستیکی داگیرکەرانی ئەمریکی لە پارێزگای قادسیە لەلایەن گروپی “خۆڕاگری نێودەوڵەتی”ەوە هێرش کرایە سەر.

ئەمە حەوتەمین هێرشی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقە لەدژی کاروانە لۆجستییەکانی داگیرکەرانی ئەمریکی لەم وڵاتە کە لە سەرەتای گەڕی نوێی هێرشەکانیان لە ١٢ی کانونی دووەمەوە دەستی پێکردووە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا ٣٧٢ هێرش بۆ سەر پێگە و کاروانەکانی لۆجستی ئەمریکا لەلایەن گروپەکانی خۆڕاگری عێراقیەوە ئەنجام دراوە کە لەو ژمارەیە ١٠٤ هێرش لە ساڵی ٢٠٢٢ و ٨ هێرش لە ساڵی ٢٠٢٣ بووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *