کۆبوونەوەیەکی گرنگی گروپەکانی خۆڕاگری لە کەمپی جنین بۆ ئیدانەکردنی کۆبوونەوەی عەقەبە

شەممە 25 شوبات 2023 - 22:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=23267

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کەتیبەی جنین ی سەر بە کەتیبەکانی قودس ڕایگەیاند، ئەمشەو گروپەکانی خۆڕاگری لە کەمپی جنین کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدەن و دژایەتی خۆیان بۆ کۆبوونەوەی ئەمنی عەقەبە ڕادەگەیەنن.

شاری عەقەبە لە ئوردن سبەینێ بە ئامادەبوونی میسر و بەسەرپەرشتی ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی ئەمنی و سیاسی لەنێوان دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین و ڕژێمی ئیسرائیل تێدا ئەنجام دەدرێت.

پێشتر گرووپە فەلەستینییەکان و خەڵکی غەززەش ڕایانگەیاند کە سبەی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی نەتەوەیی بۆ ڕاگەیاندنی دژایەتی خۆیان بۆ کۆبوونەوەی ئەمنیی عەقەبە ئەنجام دەدەن.

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نێوان ڕژێمی زایۆنیستی و دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بە میوانداریی ئوردن و ئامادەبوونی ئەمریکا و میسر لە عەقەبە، گروپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لەو جۆرەیان وەک خیانەتێک لە گەلی فەلەستین زانی.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *