رەزامەندی وڵاتانی ئەورووپی لەسەر دەیەمین پاکێجی سزاکانی سەر ڕووسیا

شەممە 25 شوبات 2023 - 21:18
https://kurdish.iswnews.com/?p=23264

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لە ساڵیادی دەستپێکردنی شەڕ لە ئۆکرانیا، لەسەر دەیەمین پاکێجی سزاکانی سەر ڕووسیا ڕێککەوتن.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، نوێنەری سوید لە یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند کە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا رەزامەندیان دەربڕیوە لەسەر دەیەمین پاکێجی سزاکانی سەر ڕووسیا.

ئۆرسولا ڤۆن‌دێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە پەیامێکدا لە ساڵیادی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەتی ڕووسیا لە ناوچەی دۆنباس، ڕایگەیاند، وڵاتانی ئەوروپا لە پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا تا کۆتایی جەنگ بەردەوام دەبن.

ڤۆن‌دێرلاین بە ئاماژەدان بەوەی کە حکومەتی ڕووسیا بەهۆی دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ ئۆکرانیا ڕووبەڕووی فشارێکی زۆر بووەتەوە، ڕوونیکردەوە: «ئێمە لە پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژی ڕووسیا بەردەوام دەبین. ئۆکرانیا لە جاران بەهێزترە و سەردەکەوێت، چونکە هاوپەیمانان لەگەڵیدا دەمێننەوە.»

بەگوێرەی ئاژانسی “رۆیتەرز”، ناوبراو وێڕای بەپێویست زانینی پەرەپێدانی توانای بەرگریی وڵاتانی ئەوروپا، ڕایگەیاند: «ئۆکرانیا لە بەرامبەر دەستدرێژی ڕووسیا بەرگری لە پرەنسیپ و بەهاکانی ئەوروپا دەکات، بەڵام گۆشەگیریی ڕووسیا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەگەڵ بەردەوامی جەنگ زیاتر دەبێت، و ئابوورییەکەی بەهۆی سزاکانی ئێمەوە بەرەو دابەزین دەڕوات.»

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *