چاوخشاندنێک بە ئۆپەراسیۆنەکانی یەک مانگی رابردووی داعش لە سوریا

شەممە 25 شوبات 2023 - 20:42
https://kurdish.iswnews.com/?p=23261

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ تاوتوێکردنی ئاماری ئۆپەراسیۆنەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا لە ناوچە جیاجیاکانی سوریا دەریدەخات کە ئەم گرووپە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی دژی سوپای سوریا ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە.

سەرچاوە میدیاییەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش هەواڵی جۆراوجۆریان سەبارەت بە شەڕی چەکداری لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکانی دێرەزوور و حەسەکە بڵاوکردەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی فەرمی لەلایەن داعشەوە سەبارەت بە ململانێ لەگەڵ هێزەکانی سوپای سوریا یان گروپە چەکدارەکانی تری ئەم وڵاتە بڵاو نەکراوەتەوە.

پێکدادانەکانی داعش لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە بریتین لە هێرشکردنە سەر خاڵەکانی پشکنینی سەر بە هێزەکانی هەسەدە و بەکارهێنانی بۆمبی چێندراو و هەوڵێکی تیرۆرکردن کە سەرکەوتوو نەبووە. لە تاوتوێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی مانگی رابردووی داعش لە سوریا، لاوازی چەندێتیی و چۆنایەتی ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە ئۆپەراسیۆنەکانی لەم وڵاتەدا تەواو دیارە و پێدەچێت ئەندامانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لە دژی هێزەکانی سوپای سوریا رووبەڕووی ئاستەنگ بووبێتەوە.

لە خوارەوە بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش باس لە وردەکاریی ململانێکانی مانگی ڕابردووی داعش لە سوریا دەکەین. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ژمارەی کوژراوانی ئەندامانی داعش و هەروەها ژمارەی دەستگیرکراوانی ئەندامانی ئەم گرووپە لەو ئامارانەی داعش بڵاویان کردۆتەوە باس نەکراوە:

– لە ١٩ی کانوونی دووەم، گرووپی داعش بۆمبێکی چێندراویان لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە نزیک گوندی ردشقرا لە ڕۆژهەڵاتی حەسەکە تەقاندەوە کە لە ئەنجامدا چوار کەس هێزەکانی سوریای دیموکرات برینداربوون.
– لە ٢٥ی کانوونی دووەم تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پشکنینی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گوندی ئەلحەوایج لە ناوچەی زبیان ی پارێزگای دێرەزوور و بە هۆیەوە دوو کەس لە هێزەکانی سوریای دیموکرات کوژران.
– ڕۆژی ٢٨ی کانوونی دووەم، داعش هێرشی کردە سەر خاڵێکی پشکنینی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕێگەی گوندی بەرشەم ئەلبەسیرە لە پارێزگای دێرەزوور و دوو ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات برینداربوون.
– تیرۆریستانی داعش لە ٣ی شوبات هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ناوچەی ئەلخەرافی لە باشووری پارێزگای حەسەکە، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
– لە ٨ی شوبات تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گوندی حەسان لە باکووری پارێزگای دێرەزوور و بە هۆیەوە ئەندامێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
– لە ١٧ی شوبات، ئەندامانی داعش لە گوندی ئەبو حەمام، ئەندامێکی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان بریندارکرد.
– لە ٢١ی شوباتدا تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پشکنینی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گوندی ئەلحەریجی لە ناوچەی صور لە پارێزگای دێرەزوور و لە ئەنجامدا یەکێک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات کوژرا و چواری دیکەش بریندار بوون.

ئەم ئامارە لە کاتێکدا لەلایەن داعشەوە بڵاوکراوەتەوە کە گرووپی تیرۆریستی داعش بە فەرمی هیچ هەواڵێکی لەبارەی کوشتنی جووتیارانی ناوچەی ئەلسخنە لە پارێزگای حومس بڵاو نەکردۆتەوە و بەرپرسیارێتیی لە ئەستۆ نەگرتووە.
شایانی باسە گرووپی تیرۆریستی داعش لە ١٧ی شوبات لە هێرشێکیدا بۆ سەر ناوچەی ئەلزبیات لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری ئەلسخنە لە پارێزگای حومس، کۆمەڵێک هاوڵاتی مەدەنی سوری کە خەریکی کۆکردنەوەی قارچک بوون کردە ئامانج کە بە هۆیەوە لانیکەم ٥٣ هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *