هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ سەر باکووری ئیدلب

شەممە 25 شوبات 2023 - 13:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=23258

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یەکێک لە فەرماندە مەیدانییەکانی هێزە چەکدارەکانی “حراس ئەلدین” لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئەمریکییەکان لە ناوچەکانی باکوری پارێزگای ئیدلب لە سوریا کوژرا.

ڕۆژی رابردوو ٢٤ی شوبات، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا، لە ڕێگای قاح – مەشهەد روحین ماتۆڕسکیلێکیان کردە ئامانج. دەوترێت لەم هێرشەدا فەرماندەیەکی چەکدارەکانی حراس ئەلدین (باڵێکی سەرەکی ئەلقاعیدە لە سوریا) بە ناوی “ئەبو عبادە موهاجیر” بە نازناوی “ئەبو عبادە عێراقی” لەگەڵ کەسێکی تر کوژراوە.

شایانی باسە، ئەمە یەکەم هێرشی هاوپەیمانی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەکانی باکوری سوریایە دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ئەم دواییە لەم وڵاتەدا. لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢١ەوە هاوپەیمانی ئەمریکا لانیکەم شەش هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی دژی چەکداران و داعش ئەنجامداوە، کە بە هۆیەوە پێنج فەرماندەی ئەلقاعیدە و فەرماندەیەکی داعش کوژراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *