ئەلحوسی: فەلەستین بەشێکە لە ئومەتی ئیسلامی، بەرگری لە گەلی فەلەستین دەکەین

هه‌ینی 24 شوبات 2023 - 19:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=23212

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سەید عەبدولمەلیک ئەلحوسی رێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن ڕۆژی رابردوو لە وتارێکدا باسی چەندین پرسی ناوخۆیی و ناوچەیی کرد و جەختی لە پشتیوانی گەلی فەلەستین کردەوە. ناوبراو هەروەها وتی ئەمریکا هەمیشە ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لە دەستدرێژی بۆ سەر یەمەن.

رێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن لە بەشێکی قسەکانیدا وتی: ئەمریکا هەمیشە ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لە دەستدرێژی بۆ سەر یەمەن و بەرپرسانی سعودیە و ئیمارات جێبەجێکاری ئەم پیلانە بوون. ئەمریکا سوود لە بەردەوامیی شەڕی دژی یەمەن دەبینێت، چونکە لەم شەڕە سوودی دارایی لە فرۆشتنی چەک بەدەست دێنێت و پلانەکانی بۆ لەناوبردنی ناوچەکە جێبەجێ دەکات، ئەگەر سعودیە و ئیمارات و بەکرێگیراوەکانیان دەسبەسەر شار یان پارێزگایەک لە یەمەن بگرتایە، یەکسەر ڕادەستی ئەمریکییەکان دەکردەوە بۆ ئەوەی بنکەیەک لەوێ دروست بکەن. واشنتۆن بەهەموو تواناییەوە هەوڵی داگیرکردنی خاکی یەمەن دەدات و هەوڵدەدات ڕێگری لە هەوڵەکانی نێوەندگیری عومان بکات، هەر بۆیە هاوپەیمانی سعودیە لەبەرامبەر خواستی گەلی یەمەن دوودڵ دەبێت.

سەید عەبدولمەلیک ئەلحوسی هەروەها وتی: سەرەڕای قەبارەی هاوپەیمانی دوژمن و تواناکانی، یەمەنییەکان توانیان بەرگری لە قووڵایی ستراتیژی وڵاتەکەیان بکەن، هەرچی هاوپەیمانی دەستدرێژکار هەوڵی لاوازکردنی میللەتەکەمان و کۆتاییهێنان بە توانا سەربازیەکەی دا، ئەو توانا سەربازییانە زیاتر بووەوە.

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن رایگەیاند: ئێمە مافی ئەوەمان هەیە ڕووبەڕووی هەر جۆرە دەستدرێژیەکی چەکداری ببینەوە و وەک داگیرکارێک مامەڵەی لەگەڵدا بکەین. بێگانەکان دەبێت وڵاتەکەمان بەجێبهێڵێن، ئێمە جەخت لەسەر مافە یاساییەکان و پرسی دادپەروەرانەمان دەکەینەوە و بەردەوامی گەمارۆدان و داگیرکاری یەمەن قبوڵ ناکەین. ئێمە بە هەموو بژاردەکانەوە هەوڵ دەدەین دەستدرێژکاران لە وڵاتەکەمان چ لەسەر زەوی، دەریا یان ئاسمان دەربکەین.

لە بەشێکی دیکەی ئەم وتارەدا سەید عەبدولمەلیک ئەلحوسی بە ئاماژەدان بە گرنگی پرسی فەلەستین وتی: فەلەستین بەشێکە لە ئومەتی ئیسلامی، سەرەڕای ئەو هەلومەرج و ئازارانەی کە ڕووبەڕووی دەبینەوە، بەرگری لە گەلی فەلەستین دەکەین، ئەوەی بەسەر فەلەستین دێت، شەرمەزارییە بۆ ڕۆژئاواییەکان.

ناوبراو گەلی فەلەستینی بە گەلێکی چەوساوە ناو برد و وتی: ئەمریکا هاوبەشی ئیسرائیلە لە چەوساندنەوەی گەلی فەلەستین، ئازارەکانی گەلی فەلەستین شەرمەزارییە بۆ ئەو کەسانەی کە هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی ئیسرائیل دەدەن.

ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن ئەوەی کە ئێران بە دوژمنایەتی لەگەڵ عەرەب تۆمەتبار بکرێت و ئیسرائیلی دوژمن وەک دۆستێک پیشان بدرێت بە هەڵەیەکی گەورە زانی و وتی، ئیسرائیل  عەرەبەکانی کوشتووە و دەستدرێژی کردووەتە سەریان، ئیسرائیل لە ڕاستیدا دوژمنی هەموو موسڵمانەکانە و دوژمنی یەکەمی عەرەبەکانە.

سەید عەبدولمەلیک ئەلحوسی بە ئاماژەدان بە ئاساییکردنەوەی شەرمەزارانەی پەیوەندییەکانی ئیمارات لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، وتی: ئیسرائیل ئیمارات دەقۆزێتەوە، بەشێوەیەکی کە ئەم وڵاتە بووەتە گەورەترین ناوەندی مافیای ئیسرائیلی. ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە، ئایا عەرەب بەرپرسیارێتی بەرامبەر مزگەوتی ئەقسا و شوێنە پیرۆزە ئیسلامییەکان نییە؟! هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر فەلەستین هەڵوێستێکی شەرەفمەندانەیە، کە گەورەترین لایەنگری فەلەستینە، هەروەها، کۆماری ئیسلامی ئێران لایەنگری سەرەکی لوبنانە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *