گرووپی فەلەستینی بێشەی شێرەکان بەیاننامەیەک بڵاو کردەوە

هه‌ینی 24 شوبات 2023 - 11:08
https://kurdish.iswnews.com/?p=23210

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گرووپی خۆڕاگری بێشەی شێرەکان “عرین الاسود” جەختی لەوە کردەوە کە شەمەندەفەری خۆڕاگری لە کەرتی ڕۆژئاوا دەستی بە جوڵە کردووە و ئەوانەی پێیان وایە “عرین الاسود” کۆتایی هاتووە و نەماوە، بە تەواوی هەڵەن.

ئەم گرووپە ئێوارەی ڕۆژی رابردوو (پێنجشەممە) لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد کە خوێنی شەهیدانی وڵات شەمەندەفەری خۆڕاگری لە کەرتی ڕۆژئاوا بەرەو پێشەوە دەبات.

ئەم گرووپە فەلەستینییە وێڕای ڕەتکردنەوەی ئیدیعا و بانگەشەکانی دوژمن سەبارەت بە لەناوچوونی بێشەی شێرەکان (عرین الاسود)، جەختی لەوە کردەوە کە چۆن ئێمە وەفادار نەبین بە وەسیەتی شەهیدان، کە بە خوێن و گوللەی پاکیان نووسراوە.

ئەم بەیاننامەیە دەشڵێت: بۆ دواجار ڕایدەگەیەنین، هەرکەسێک بیەوێت تێبگات، و هەرکەسێک پەیامەکەی ئێمەی پشت گوێ بخات، جگە لە پەشیمانی هیچی تری دەست ناکەوێت.

بێشەی شێرەکان ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ کەسێک ناتوانێت خۆڕاگری لە نابلوس، جنین، کەرتی ڕۆژئاوا و یا کەرتی غەززە ڕابگرێت.

ئەم گرووپە ڕایگەیاند کە دوای پەیوەست بوونی کەتیبەی “طولکرم” بە خۆڕاگری چەکداری و پێکهێنانی گرووپە جۆراوجۆرەکانی خۆڕاگری، دەتوانین میللەت دڵنیا بکەینەوە کە خۆڕاگری لە کەرتی ڕۆژئاوا دەستی بە شمشێر و توانای بەرەنگاربوونەوە گەیشتووە و هەروەها بە دوژمنی زایۆنی ڕادەگەیەنین کە زۆری ماوە تا بێشەی شێرەکان بناسیت و ئەو کاتەش توانای ئەوەی نابێت ڕووبەڕووی ببیتەوە.

گرووپی خۆڕاگری بێشەی شێرەکان بانگهێشتی تەواوی گەلی فەلەستینی کرد کە ئەمشەو بێنە سەر شەقام و گۆڕەپانەکانی شارە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژئاوا، قودس، کەرتی غەززە و ئۆردوگاکانی پەنابەران، بۆ ئەوەی جیهان دەنگی “الله اکبر”ی ئەوانی ببیستێت، و پیاوە ئازاکانی بێشەی شێرەکان و خۆڕاگری کە لەم ساتانەدا بۆ وەڵامێکی خێرا (بۆ تاوانەکانی دوژمن) ئامادە دەکەن، بیبیستن.

لە کۆتایی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە: ئێمە لە هیچ بارودۆخێکدا لە ئامانجەکەمان لانادەین و بە دوژمنی داگیرکەر دەڵێین چاوەڕوان بن، چونکە لە شوێنێکەوە لێی دەدەین کە هەرگیز گومانی لێناکات، و ڕۆژان و شەوانی سەخت چاوەڕێی هێزە داگیرکەرەکانە، دەبینین کێ گەمارۆی ئەوی تر دەدات!

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *