شەهید بوونی گەنجێکی تری فەلەستینی بە دەستی سەربازانی زایۆنیستی

هه‌ینی 24 شوبات 2023 - 09:47
https://kurdish.iswnews.com/?p=23206

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوە هەواڵییەکانی فەلەستینی هەواڵی شەهیدبوونی گەنجێکی دیکەی فەلەستینییان لە کەمپی ئەلعروب لە باکووری ئەلخەلیل بە تەقەی سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاند.

“محەممەد جوابرە”ی تەمەن ٢٢ ساڵ لە ئەنجامی سەختی برینەکەی بە هۆی تەقەی سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی شەهید بوو. جوابرە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە لایەن سەربازانی زایۆنیستی تەقەی لێکرا و بە سەختی بریندار بوو.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین دوێنێ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، گەنجێکی فەلەستینی کە گوللەی بەر سەری کەوتبوو، بۆ نەخۆشخانەی ئەلئەهلی لە باکووری شاری ئەلخەلیل گواسترایەوە.

ڕۆژی رابردوو لە پارێزگای ئەلخەلیل بە تایبەت لە گەڕەکی ئەلزاوییە و دەروازەی ئۆردوگای ئەلعروب، شەڕ و پێکدادانێکی توند لە نێوان فەلەستینیەکان و سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕوویدا.

هەواڵی زیاتر:

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *