عومان ئاسمانی بەڕووی فڕۆکە ئیسرائیلییەکاندا کردەوە

پێنجشەممە 23 شوبات 2023 - 16:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=23200

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، عومان ئاسمانی خۆی بۆ تێپەڕبوونی هێڵە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل کردۆتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی رژێمی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا عومان مۆڵەتی بە تێپەڕبوونی فڕۆکە مەدەنییەکانی کۆمپانیا ئیسرائیلیەکان بە ئاسمانی ئەو وڵاتەی دەرکردووە.

ئەم بڕیارەی دەسەڵاتدارانی عومان دوای چەند مانگێک لە دانوستانەکانی نێوان بەرپرسانی ئەو دوو لایەنە بەدەست هاتووە.

هەر لەم بارەیەوە، ئێلی کۆهین، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئەمە بڕیارێکی گرنگ و مێژووییە بۆ ئابووری و گەشتیارانی “ئیسرائیل”.

ناوبراو هەروەها سوپاسی بەرپرسانی عومان و ئەمریکای کرد کە بەشداری پرۆسەی دانوستانەکانی نێوان عومان و ئیسرائیلیان کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *