هێرشی گروپەکانی خۆڕاگری عێراقی بۆ سەر کاروانە لۆجستییەکانی ئەمریکا

پێنجشەممە 23 شوبات 2023 - 09:49
https://kurdish.iswnews.com/?p=23177

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوو کاروانی لۆجستیکی داگیرکەرانی ئەمریکی لە پارێزگای بەغدا لەلایەن گروپی “خۆڕاگری نێودەوڵەتی”ەوە هێرش کرایە سەر.

دوو کاروانی لۆجستیکی سەربازی ئەمریکا لەلایەن گروپی “خۆڕاگری نێودەوڵەتی”ەوە لە ناوچەی تارمییەی پارێزگای بەغدا هێرشیان کرایە سەر. پێشتریش و لە ١٩ی شوبات، کاروانێکی هاوشێوە لە پارێزگای سەلاحەددین لەلایەن هێزەکانی خۆڕاگری عێراقیەوە کرابووەوە ئامانج.

ئەمە حەوتەمین هێرشی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقە لەدژی کاروانە لۆجستییەکانی داگیرکەرانی ئەمریکی لەم وڵاتە کە لە سەرەتای گەڕی نوێی هێرشەکانیان لە ١٢ی کانونی دووەمەوە دەستی پێکردووە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا ٣٧١ هێرش بۆ سەر پێگە و کاروانەکانی لۆجستی ئەمریکا لەلایەن گروپەکانی خۆڕاگری عێراقیەوە ئەنجام دراوە کە لەو ژمارەیە ١٠٤ هێرش لە ساڵی ٢٠٢٢ و ٧ هێرش لە ساڵی ٢٠٢٣ بووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *