شەهیدبوونی ١٠ فەلەستینی و برینداربوونی ١٠٢ی دیکە + ڤیدیۆ و وێنەکان

پێنجشەممە 23 شوبات 2023 - 09:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=23164

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشی دڕندانەی ڕۆژی رابردوو (چوارشەممە)ی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر نابلوس ١٠ فەلەستینی شەهید بوون و ١٠٢ فەلەستینی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین شەهیدبوونی ١٠ فەلەستینی و زیادبوونی ژمارەی بریندارەکانی بۆ ١٠٢ کەس ڕاگەیاند کە باری تەندروستی بەشێکیان ناجێگیرە.

هەرزەکارێکی تەمەن ١٤ ساڵ و هاوڵاتییەکی تەمەن ٢٥ ساڵ و پیاوێکی تەمەن ٧٢ ساڵ لە شەهیدانی هێرشە سەربازییەکەی ڕۆژی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر نابلوسن.

زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەوەی کە لە نابلوس ڕوویدا تاوانێکی گەورە بوو کە داگیرکەران لە دژی گەلی فەلەستین کردوویانە، هەر بۆیە ئەرکی سەرشانی ئێمەیە لە گرووپەکانی خۆڕاگری کە وەڵامی ئەم تاوانە بدەینەوە.

عەبدوللەتیف قانوع وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس هەروەها لە کاردانەوەی بەرامبەر بەم تاوانەی ڕژێمی زایۆنیستی لە شاری نابلوس جەختیکردەوە کە دوژمن باجی ئەم تاوانە دەدات و خۆڕاگری لە کەرتی غەززەش ئامادەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *