سەردانی دوو پەرلەمانتاری ڕژێمی ئیسرائیل بۆ ئۆکرانیا

چوارشەممە 22 شوبات 2023 - 23:46
https://kurdish.iswnews.com/?p=23160

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوو ئەندامی پەرلەمانی رژێمی زایۆنیستی لە سەردانێکی فەرمیدا بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئۆکرانیا گەیشتنە کیێڤ.

زێیڤ ئێلکین (یەکێک لە ئەندامە باڵاکانی کنێست) و یولی ئیدێلشتاین (سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوە و بەرگریی کنێست) وەک سەرۆکانی کۆمەڵەی دۆستایەتی پەرلەمانی ڕژێمی ئیسرائیل و ئۆکرانیا لە کنێست سەردانی کیێڤیان کرد.

ئەم دوو کەسایەتییە ئیسرائیلییە، دوای دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئۆکرانیا، لەنێویاندا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە، لە بەیاننامەیەکدا داوای زیادکردنی هاوکارییەکانی ئیسرائیل بۆ ئۆکرانیا لە هەموو بوارەکاندا، و بەتایبەتی لە بواری سەربازیان کرد.

ئەم سەردانە لەکاتێکدایە کە بەگوێرەی کەناڵی ١٣ی ئیسرائیل، سەرۆکی ئۆکرانیا بانگهێشتی ناتانیاهۆ بۆ کیێڤ کردووە، و نووسینگەی ناتانیاهۆش ڕایگەیاندووە کە تاوتوێی ئەم بانگهێشتنامەیە دەکات. کاربەدەستانی ئیسرائیل پێیان وایە کە ئەنجامدانی ئەم سەفەرە لەم دۆخە هەستیارەی ئێستادا ڕەنگە بۆ ڕژێمی ئیسرائیل کێشەدار بێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نووسینگەی ناتانیاهۆ ڕایگەیاندووە کە تاوتوێ بانگهێشتنامەکەدا دەکات.

شایانی باسە کە سەفەری ئەندامانی پەرلەمانی رژێمی زایۆنیستی بۆ ئۆکرانیا چەند ڕۆژ دوای سەردانی ئێلی کۆهین وەزیری دەرەوەی ئەم رژێمە و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئۆکرانیا ئەنجام درا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *