ئێران ١٣ دامەزراوە، ١٥ کەسی ئەورووپی و ٨ بەریتانیی خستە ڕیزی سزاکانیەوە
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە ژمارەیەک کەس و دامەزراوەی ئەورووپی و بەریتانی خراونەتە ڕیزی سزاکانەوە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هاتووە کە ئەم وەزارەتە بە پێی بڕیار و ڕاسپاردەی لایەنە پەیوەندیدارەکان و لە چوارچێوەی یاسا و میکانیزمی پەیوەندیدار بە سزاکان، وەک هەنگاوێکی بەرامبەر، ژمارەیەک دامەزراوە و کەسی ئەورووپی و بەریتانیی خستووەتە ڕیزی سزا و گەمارۆکانەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە هۆکاری ئەم بڕیارەش بۆ پاڵپشتی ئەوان لە تیرۆریزم و گرووپە تیرۆریستییەکان، هاندان بۆ ئەنجامدانی کردەوە تیرۆریستییەکان و توندووتیژی لە دژی گەلی ئێران، دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێران، بڵاوەپێکردنی توندووتیژی و ئاڵۆزی لە ئێران، بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە سەبارەت بە ئێران و هەروەها بەشداری لە زیاترکردنی سزا و گەمارۆ زاڵمانەکانی دژ بە گەلی ئێران کە وەک تیرۆریزمی ئابورییە، دەگەڕێتەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی بڕیارەکانی یەکێتی ئەورووپا و ڕژێمی بەریتانیا لە پاڵپشتی و ئاسانکاری و ڕێگری لە ڕوبەڕوبونەوەی کردەوەی تێکدەرانە و دوژمنکارانەی ژمارەیەک کەس و لایەن کە پێچەوانەی بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، ڕایدەگەێنێت کە ئەو بڕیارانە و زیاترکردنی گەمارۆ زاڵمانەکان، پێشێلکردنی ئاشکرای مافی نێودەوڵەتی و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
جام کوردی
لێدوانەکان