دوایین هەواڵی رووبەڕوونەوەکانی ئەبیەن؛ ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور ئامادەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە مودیە دەبێت

چوارشەممە 22 شوبات 2023 - 14:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=23148

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای زیادبوونی هەڕەشەکانی هۆزەکانی لایەنگری سعودیە و گرووپی ئەلقاعیدە لەدژی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور لە پارێزگای ئەبیەن، باشوورییەکان هەوڵی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە ئیدارەی مودیە و ناوچەکانی دیکەی ئەم پارێزگایە دەدەن.

دوای پێشڕەوی هۆزەکانی لایەنگری سعودیە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئیدارەی مودیە، چەکدارانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور دەستیان بە تۆپبارانکردنی گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی ئیدارەی مودیە کرد. لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا ژمارەیەک خانووی هۆزی ئال باقتیان لە گوندی ئەلجەنن خاپوور کران.

دوابەدوای ئەم هێرشانە، هۆزی ئال باقتیان داوای هاوکارییان لە هۆزەکانی تری پارێزگای ئەبیەن و کۆکردنەوەی چەکدارانی ئەم هۆزانە بۆ دەرکردنی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور لەم پارێزگایە کردەوە.

ئەم هەنگاوەی هۆزەکان بووە هۆی ترسی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور لە پێشهاتەکانی ئەبیەن و ناردنی چوار کەتیبەی هێزەکانی لە عەدەنەوە بۆ ئیدارەی مودیە. بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور ئەو هێزانەی بە مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە دژە ئەلقاعیدە و هۆزەکانی لایەنگری سعودیە رەوانەی باکوری پارێزگای ئەبین کردووە.

بە لەبەرچاوگرتنی پێشهاتەکانی باشووری یەمەن و زیادبوونی گرژیی نێوان ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور و هێزەکانی سەر عەرەبستانی سعوودی، ئەگەری ڕوودانی پێکدادانێکی قورس لە نێوان هەردوولا لە ناوچەکانی باشووری یەمەن و بەتایبەتی پارێزگای ئەبیەن هەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *