ڕووبەڕووبوونەوەی فەلەستینییەکان لەگەڵ هێرشی سوپای ئیسرائیل؛ ٤ فەلەستینی بە گوللە بریندار بوون + ڤیدیۆ

چوارشەممە 22 شوبات 2023 - 12:32
https://kurdish.iswnews.com/?p=23139

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزە تایبەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە هێرشیان کردە سەر نابلوس و ڕووبەڕووی خۆڕاگری گەل و هێزەکانی فەلەستین بوونەوە. لەم ڕووبەڕووبوونەوەیەدا ٥ فەلەستینی بریندار بوون.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین رایگەیاند، کە لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی لە فەلەستینیەکانی نابلوس، ٥ فەلەستینی بۆ نەخۆشخانەی رفیدیا لە نابلوس گواستراونەتەوە.

بەپێی زانیاریەکان، سەربازانی زایۆنیستی لە دەوروبەری بەشی کۆنی نابلوس گەنجێکی فەلەستینییان گەمارۆ داوە.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە بڵاوکراوەتەوە، زرێپۆشێکی ڕژێمی زایۆنیستی خۆی دەکێشێتە ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی فەڵەستینی.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *