دروستکردنی یەکەم بەلەمی بێ سەرنشینی هاوبەش لە نێوان ئیمارات و ئیسرائیل!

سێشەممە 21 شوبات 2023 - 16:10
https://kurdish.iswnews.com/?p=23127

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یەکەم بەلەمی بێ سەرنشینی هاوبەشی ڕژێمی ئیسرائیل و ئیمارات، لە میانەی پێشانگای ناڤدێکس ٢٠٢٣ لە ئەبوزەبی پەردەی لەسەر لادرا.

لە ٢٠ی شوبات لە میانەی پێشانگای ناڤێکس ٢٠٢٣، ئیمارات و ڕژێمی ئیسرائیل پەردەیان لەسەر یەکەمین بەلەمی بێ سەرنشین (بەلەمی کۆنترۆڵکراو لە دوورەوە) لادا کە لە چوارچێوەی هاوکاری هاوبەشی نێوان پیشەسازییە سەربازییەکانی تەلئەبیب و ئەبوزەبیدا دیزاین و بەرهەم هێنراوە.

ئەم بەلەمە بە هەستەوەر و سیستەمی وێنەگرتنی پێشکەوتوو تەیار کراوە و بڕیارە بۆ چاودێری و دۆزینەوەی مین لە کەناراوەکانی ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات بەکاربهێنرێت.

دوو پێشانگای “IDEX 2023” بۆ بەرهەمەکانی فڕۆکەوانی و “NAUDEX 2023” بۆ بەرهەمە دەریاییەکان، بە ئامادەبوونی ١٣٥٠ کۆمپانیا، لە ٢٠ تا ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ لە ناوەندی پێشانگای نیشتمانی ئەبوزەبی بەڕێوەدەچێت.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەشێک لە زلهێزە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بە ئامانجی زیادکردنی هێزی شەڕ و بەرەنگاربوونەوەی دەریایی خۆیان، دەستیان بە دروستکردنی جۆرەها بەلەمی بێ سەرنشین، لەوانە سیخوڕی و خۆکوژی و هتد کردووە.

بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندییە نزیکەکانی ئیمارات و ڕژێمی ئیسرائیل و شەڕی ساردی نێوان تاران و تەلئەبیب لە ناوچە دەریاییەکان و بەتایبەت ناوچەکانی دەوروبەری ئێران، ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەم جۆرە بەلەمانە بۆ مەبەستی سیخوڕیکردن لە ئاوەکانی کەنداوی فارس بەکار بهێنرێت.

شایانی باسە لە ٣ی نیسانی ٢٠٢٢، سۆهەیل بن موحەممەد فەرەج فارس ئەلمەزروعی، وەزیری وزە و ژێرخانی ئەوکاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و میراف میخائیل، وەزیری گواستنەوە و ئەمنیەتی ڕێگاوبانی ئەوکاتی ڕژێمی زایۆنیستی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بە ئامانجی ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان لە بواری گواستنەوەی دەریایی و فراوانکردنی کۆمپانیا ستراتیژێکیان لە نێوان ئەبوزەبی و تەلئەبیب واژۆ کرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *