بەشار ئەسەد گەیشتە عومان + وێنەکان

دووشەممە 20 شوبات 2023 - 23:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=23111

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆک کۆماری سوریا ئەمڕۆ گەشتێکی بۆ عومان کرد و لەگەڵ سوڵتانی ئەم وڵاتە کۆبووەوە.

سەرچاوە هەواڵییەکانی سوریا ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویان کردەوە کە بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا سەردانی عومان کردووە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا (سانا) وێنەکانی گەیشتنی ئەسەدی بۆ عومان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرۆکی سوریا لەگەڵ هەیسەم بن تاریق، سوڵتانی عومان کۆبووەتەوە.

لەم دیدارەدا سوڵتانی عومان سەرەخۆشی خۆی بۆ گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی سوریا لە بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم وڵاتە بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی دیمەشق بۆ ئەوەی بتوانێت کاریگەرییەکانی ئەم ڕووداوە و سزاکانی ڕۆژئاوا دژی گەلی ئەم وڵاتە تێپەرێنێت.

بەشار ئەسەد وێڕای سوپاسی سوڵتان و گەلی عومان بۆ دەربڕینی هاوسۆزی لەگەڵ گەلی سوریا، وتی: سوپاسی تایبەت بۆ پاڵپشتییەکانی عۆمانە لە سوریا لە ساڵانی شەڕی دژ بە تیرۆریزمی سەپێندراو.

عومان لە نێو وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس تاکە وڵاتە کە لە سەرەتای شەڕی سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق نەپچڕاندووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *