بایدن گەیشتە ئۆکرانیا!

دووشەممە 20 شوبات 2023 - 20:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=23099

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە سەردانێکی ڕانەگەیەندراودا بۆ ئۆکرانیا، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی مارینسکی لە کیێڤ لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلنسکی کۆبووەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا ئەمریکییەکان، ئەمڕۆ کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی بە کاتی ئەم وڵاتە، جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە مەبەستی دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، گەیشتووەتە کیێڤ. ئەمە هەشتەمین سەردانی بایدنە بۆ ئۆکرانیا و یەکەمین سەردانی دوای دەستپێکردنی شەڕ لەم وڵاتەدا.

بایدن دوای کۆبووەوە لەگەڵ زێلێنسکی سەردانی کڵێسای سەینت مایکڵ و دیواری یادکردنەوەی کوژراوەکانی سوپای ئۆکرانیای کرد. سەرۆکی ئەمریکا بە میدیاکانی ڕایگەیاند کە ئۆکرانیا بەم نزیکانە پاکێجێکی نوێی ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاری سەربازی وەردەگرێت. ئەم پاکێجە تەقەمەنی تۆپخانە، سیستەمی دژە تانک، ڕادار و سیستەمی هیمارس لەخۆدەگرێت و وردەکارییەکانی ئەم پاکێجەش ڕۆژی سێشەممە ٢١ی شوبات ڕادەگەیەنرێت. بایدن هەروەها رایگەیاند کە ئەمریکا سزای نوێ بەسەر کەسایەتی و کۆمپانیاکانی پەیوەندیدار بە ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی رووسیا دەسەپێنێت.

سەردانە ڕانەگەیەندراوەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا لە سایەی بەردەوام ڕەتکردنەوەی ئەم بابەتە لەلایەن کاربەدەستانی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا و بە شێوەی تەواو نهێنی ئەنجام دراوە کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ بەردەوامی هەڕەشە ئەمنییەکان لە ئۆکرانیا. سەرەڕای ئەمە، بایدن لە سەروبەندی ساڵڕۆژی دەستپێکردنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا گەشتێکی بۆ کیێڤ کردووە، کە لە ڕوانگەی سیاسی و سەربازییەوە پەیامێکی گرنگ بە ڕووسیا دەگەیەنێت.

بەپێی سەردانەکانی ماوەی رابردووی بەرپرسانی وڵاتانی ئەورووپی بۆ ئۆکرانیا، پێدەچێت ئەم سەردانەش لە ڕێگەی پۆڵەندا و بە شەمەندەفەر ئەنجام درابێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *