فەزیحەی تەلئەبیب؛ تیمی فریاگوزاری ئیسرائیل لە تورکیا دز دەرچوو

دووشەممە 20 شوبات 2023 - 11:10
https://kurdish.iswnews.com/?p=23093

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکانی تورکیا شەوی یەکشەممە ڕایانگەیاند کە تیمی فریاگوزاری کە لە لایەن ڕژێمی ئیسرائیلەوە ڕەوانەی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی تورکیا کرابوو، دەستنووسە مێژووییەکانی ئەو وڵاتەیان دزیوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی “سەما”ی فەلەستین، ماڵپەڕی “خەبەرلەر”ی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، دوای بوومەلەرزەکەی مەڕەش، ڕژێمی زایۆنیستی وەک زۆرێک لە حکومەتەکانی دیکە، تیمێکی ڕەوانەی تورکیا کردەوە بۆ گەڕان و ڕزگارکردنی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە.

لە کاتێکدا تیمی ئیسرائیلی دوای تەواوکردنی کارەکانیان لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزەکە گەڕاونەتەوە فەلەستینی داگیرکراو، دەرکەوت کە “زاکا” ئەندامێکی تیمی فریاگوزاری ئیسرائیل، لاپەڕەکانی کتێبی “ئیستەر” کە مێژووەکەی بۆ دوو سەدە لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و لە “ئەنتاکیا”ی تورکیادا بووە، بۆ ئیسرائیل گواستۆتەوە.

پاش کاردانەوەی گەورەی هاووڵاتیانی تورکیا لە سۆشیال میدیا، کەمینەی جوولەکەکانی تورکیا ئەم دەستنووسەیان لە ڕژێمی زایۆنیستی گەڕاندەوە.

لە بەیاننامەیەکدا هاتووە کە دەستنووسەکەی ئیستەر لە ئیسرائیل وەرگیراوەتەوە و ئێستا لە تورکیایە و دوای ئاوەدانکردنەوەی کڵێساکە بۆ ماڵەکەی خۆی؛ واتە ئەنتاکیا دەگەڕێتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *