ئەندامێتی ئیسرائیل لە یەکێتی ئەفریقا ڕاگیرا

دووشەممە 20 شوبات 2023 - 10:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=23090

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوابەدوای دەرکردنی شاندی ئیسرائیلی لە لوتکەی یەکێتی ئەفریقا لە “ئەدیس ئەبابا”، سەرۆکی کۆمیساریای ئەم یەکێتیە هەڵپەساردنی ئەندامێتی ڕژێمی زایۆنیستی لە یەکێتی ئەفریقا وەک ئەندامێکی چاودێر ڕاگەیاند.

دوای کۆبوونەوەی سەرۆکانی یەکێتی ئەفریقا، فەقی محەممەد، سەرۆکی کۆمیساریای یەکێتی ئەفریقا، شەوی ڕابردوو (یەکشەممە) ڕایگەیاند کە ئەندامێتی ئیسرائیل وەک چاودێر لە یەکێتیی ئەفریقا ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی کە بەدواداچوونی تەواوەتی ئەو بابەتە لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە دەکرێت.

هەروەها ڕایگەیاند: دوێنێ شاندی ئیسرائیلی لە هۆڵی لوتکەی یەکێتی ئەفریقا لە ئەدیس ئەبابا دەرکرا، چونکە هیچ بەرپرسێکی ئیسرائیلی بۆ بەشداریکردن لەم کۆبوونەوەیەدا بانگهێشت نەکرابوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *