جێگیرکردنی ماکێتی فڕۆکەی جەنگی سوخۆ ٣٥ لە بنکەی ژێرزەوینی هەڵۆ ٤٤ی هێزی ئاسمانی ئێران!

دووشەممە 20 شوبات 2023 - 09:48
https://kurdish.iswnews.com/?p=23078

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە وێنە نوێیەکانی مانگی دەستکرد کە لە بنکەی ئاسمانی ژێرزەوینی هەڵۆ ٤٤ی هێزی ئاسمانی ئێران بڵاوکراوەتەوە، جێگیرکردنی ماکێتی سوخۆ ٣٥ و ئێف ٤ لەم بنکەدا دەبینرێت.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشت بەستن بە وێنەکانی مانگی دەستکردی بنکەی ئاسمانی ژێرزەوینی هەڵۆ ٤٤ی هێزی ئاسمانی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند کە ماکێتی فڕۆکە جەنگییەکانی سوخۆ ٣٥ و ئێف ٤ لەم بنکەیەدا جێگیرکراون بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی هاتوچۆ لە تونێلەکاندا.

بەگوێرەی وێنەکانی مانگی دەستکرد و بە لەبەرچاوگرتنی بانگەشەی نیویۆرک تایمز، بوونی ماکێتی ئەم دوو فڕۆکە جەنگییە پێکەوە دەریدەخات کە بنکەی هەڵۆ ٤٤ی هێزی ئاسمانی ئێران دەبێتە یەکێک لە بنکەکانی جێگیرکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی سوخۆ ٣٥ کە بڕیارە ئەم وڵاتە لە ڕووسیا وەربگرێت. هەروەها لەو پۆستەرەدا کە لەم بنکەیەدا بڵاوکراوەتەوە، فڕۆکەی سوخۆ ٣٥ لە تەنیشت فڕۆکەکانی فانتۆم و کەوسەرەوە دەبینرێت.

شایانی باسە کە هێزی ئاسمانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی ٧ی شوبات بە ئامادەبوونی ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی پەردەی لەسەر بنکەی ئاسمانی ژێرزەوینی “هەڵۆ ٤٤” لادا. چەند ڕۆژێک دوای ئەم مەراسیمە، شرۆڤەکارانی بیانی شوێنی ئەم بنکەیەیان بە بەکارهێنانی زانیاری کراوە و پشتبەستن بە وێنەکانی مانگی دەستکرد ئاشکرا کرد.

لەمبارەیەوە:

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *