هێرش کرایە سەر کاروانی لۆجستی داگیرکەرانی ئەمریکی لە عێراق

یەکشەممە 19 شوبات 2023 - 17:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=23065

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کاروانێکی لۆجستی داگیرکەرانی ئەمریکی لە پارێزگای سەلاحەدین لەلایەن گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقەوە هێرش کرایە سەر.

بۆ جاری سێیەم لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا کاروانێکی لۆجستی هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای سەلاحەدین لەلایەن هێزەکانی خۆڕاگری عێراقەوە هێرش کرایە سەر. تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە. پێشتریش لە ٦ی شوبات کاروانێکی لۆجستی ئەمریکا لە شاری سەماوە سەر بە پارێزگای موسەنا، لەلایەن گرووپی “خۆڕاگری نێودەوڵەتی” هێرش کرابووە سەر.

ئەمە پێنجەمین هێرشی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقە لەدژی کاروانە لۆجستییەکانی داگیرکەرانی ئەمریکی لە عێراق لە سەرەتای گەڕی نوێی هێرشەکانیان لە ١٢ی کانونی دووەمەوە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا ٣٦٩ هێرش بۆ سەر پێگە و کاروانەکانی لۆجستی ئەمریکا لەلایەن گروپەکانی خۆڕاگری عێراقیەوە ئەنجام دراوە کە لەو ژمارەیە ١٠٢ هێرش لە ساڵی ٢٠٢٢ و ٥ هێرش لە ساڵی ٢٠٢٣ بووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *