ئەگەری بەکارهێنانی درۆنە نوێیەکانی ئێرانی لەلایەن ڕووسیاوە لە شەڕی ئۆکرانیا!

یەکشەممە 19 شوبات 2023 - 15:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=23062

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئۆپەراسیۆنی سوپای ڕووسیا لە ئۆکرانیا کە زیاتر لە ساڵێکی خایاندووە، بووەتە شەڕێکی بەهێز لە هەموو بوارەکاندا، بە تایبەت لە بواری درۆنەکان و ئەم پرسەش دەنگۆی بەکارهێنانی درۆنەکانی ئێرانی لە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بەهێزتر کردووە.

لە کاتێکدا درۆنەکانی سیخوڕی و هێرشبەری وڵاتانی ڕۆژئاوا و هاوپەیمانەکانیانەوە لەلایەن سوپای ئۆکراینەوە بەکاردەهێنرێن، لە هاوینی ساڵی ٢٠٢٢ەوە درۆنەکانی هاوشێوەی درۆنەکانی دروستکراوی ئێران لە هێرشەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئۆکرانیا دەبینرێت.

لەگەڵ زیادبوونی شەڕ و پێکدادان لە میحوەرە جیاوازەکاندا، درۆنەکانی جۆراوجۆر، بەتایبەتی درۆنی سیخوڕی بۆ چاودێریکردنی پێگەکانی دوژمن و ئاراستەکردنی تەقەی تۆپخانەکان بۆ هەر یەکەیەکی هێزە چەکدارەکان بابەتێکی پێویستە. هەروەها درۆنە هێرشبەرەکان دەتوانن بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی لەناکاو، زرێپۆش و سیستەمی بەرگری دوژمن بکەنە ئامانج.

ئەوەی دیارە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە ساڵانی ڕابردووەوە گرنگی بە بەرهەمەكانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم بوارەدا دەدات. لە پێشانگای نێودەوڵەتی گواستنەوەی ئاسمانی ماکس-٢٠١٧ (MAKS-2017) کە لە ساڵی ٢٠١٧ لە شاری ژوکۆڤسکی بەڕێوەچوو، درۆنەکانی سیخوڕی “یەسیر” و “موهاجێر٦” هەروەها چەندین جۆری چەک لەوانە “سەدید” و “قاسید” لەلایەن ئێرانەوە نمایش کران.

لە چەند مانگی ڕابردوودا هەواڵی گەیشتنی درۆنە نوێیەکانی ئێرانی بۆ ڕووسیا لە لایەن دەسەڵاتداران و میدیاکانی ڕۆژئاواوە بڵاو کراوەتەوە. کەناڵی سی ئێن ئێن لە یەکێک لە ڕاپۆرتەکانیدا ڕاگەیاند کە شارەزایانی ئێرانی خولی چۆنیەتی بەکارهێنانی درۆنەکانی ئێرانی شاهێد-١٩١ و شاهێد-١٢٩ ـیان بە سوپای ڕووسیا دەستپێکردووە. ئەمەش ئەوە دەریدەخات کە سوپای ڕووسیا بە نیازە ئەو جۆرە درۆنانە لە ئێران بکڕێت.

ئەم ئەگەرە لە کاتێکدایە کە گەشتی فڕۆکە گواستنەوەکانی ئێران بۆ ڕووسیا لە چەند مانگی ڕابردوودا بە بەراورد بە ڕابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و بە پێی ئەو ئامارانەی کە سەرچاوەکان بڵاویان کردووەتەوە، تا ئێستا گەیشتووەتە زیاتر لە ٨٠ گەشت. بە لەبەرچاوگرتنی زیادبوونی پڕۆسەی شەڕ و گرنگی کۆنتڕۆڵکردن یان بەرگریکردن لە ناوچەکان لەلایەن لایەنەکانەوە، ئەگەری زۆرە لە چەند مانگی داهاتوودا بە کارهێنانی درۆنە نوێیەکانی ئێرانی یان لانیکەم درۆنەکانی هاوشێوەی درۆنەکانی ئێرانی لەلایەن سوپای ڕووسیا لە بەرەکانی ئۆکرانیا ببینرێت.

شایانی باسە لەم دواییەدا ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەک بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە تاران و مۆسکۆ بەنیازن ناوەندێکی دروستکردنی درۆنەکانی ئێرانی لە ناوخۆی ڕووسیا دروست بکەن کە توانای بەرهەمهێنانی ٦ هەزار درۆنی هەبێت. بە پێی ئیدیعای ئەم ڕۆژنامەیە، شاندێکی باڵای ئێرانی لە گەشتێکدا بۆ ڕووسیا سەردانی شوێنی دروستکردنی ئەم ناوەندەیان کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *