هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە دێرەزووری سووریا

یەکشەممە 19 شوبات 2023 - 10:08
https://kurdish.iswnews.com/?p=23046

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە پارێزگای دێرەزووری سووریا بە موشەک هێرش کرایە سەر.

پێگەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا کە بنکەکەی لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەرە، ڕۆژی رابردوو ١٨ی شوبات بە هێرشێکی مووشەکی کرایە ئامانج. دوای ئەم هێرشە فڕۆکە جەنگی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئەمریکی دەستیان بە پشکنینی ناوچەکە کرد. هەروەها هێزەکانی هەسەدە دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەمنی لە دەوروبەری ئەم بنکەیە جێگیر کران.

تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی هێرشەکانی پێشوو، ئەگەری زۆرە ئەم هێرشەش لەلایەن گروپەکانی خۆڕاگرییەوە ئەنجامدرابێت.

هەر لەم بارەیەوە بارەگای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا (سێنتکۆم) لە بەیاننامەیەکدا هێرشەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند؛
“کاتژمێر ٢٠:٢٨ (١٨ی شوبات) بەکاتی ناوخۆ، دوو موشەک بەر پەراوێزی کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر کەوت. ئەم هێرشە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە و هێزەکانی ئەمریکا لێکۆڵینەوە لەم هێرشە دەکەن.”

ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە لەم دواییەدا بارەگای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا (سێنتکۆم) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و راگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی سەر بە هێزەکانی ئێرانیان لە سەر بنکەی هاوپەیمانی ئەمریکا لە دامەزراوەی غازی کۆنکۆ ی پارێزگای دێرەزوور خستووەتە خوارەوە.

شایانی باسە لە ٣ی کانونی دووەمی ئەمساڵیشدا، پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە پارێزگای دێرەزووری سوریا، بە موشەک کرابووەوە ئامانج.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *