هێرشی مووشەکی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا + ڤیدیۆ و وێنەکان

یەکشەممە 19 شوبات 2023 - 09:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=23038

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەئەنجامی هێرشی مووشەکی ئیسرائیل بۆ سەر چەند ناوچەیەکی باشووری سوریا لانیکەم ٥ کەس گیانیان لەدەست دا و ١٥ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی سەرچاوە سەربازییەکەی سوریا، درەنگانی شەوی رابردوو رژێمی ئیسرائیل بە چەند موشەکێک لە جۆلانی داگیرکراوەوە هێرشی کردووەتە سەر چەند ناوچەیەکی شاری دیمەشق و دەوروبەری، لەنێویاندا ناوچەکانی نیشتەجێبوون. سەرەڕای تێکشکاندنی زۆربەی ئەو مووشەکانە لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە، ئەم هێرشە بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٥ کەس لەوانە سەربازێک و برینداربوونی ١٥ کەسی دیکە و زیانی ماددیش لێکەوتەوە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”، ئەمە دووەم هێرشی سوپای ئیسرائیلە بۆ سەر سوریا، کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە ئەنجامدراوە.
شایانی باسە لە ٢ی کانونی دووەمی ئەمساڵیش فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە دیوی باکووری دەریاچەی تیبریاسەوە چەند مووشەکیان ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق کرد، کە لە ئەنجامدا دوو سەربازی سوریا شەهید بوون و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون.

وەڵامنەدانەوەی سوریا و میحوەری خۆڕاگری بە هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل وایکردووە ئەم ڕژێمە بە بیانووی جۆراوجۆر هێرش بکاتە سەر ئامانجە سەربازی و مەدەنییەکان لە سوریا. ڕژێمی زایۆنیستی تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٢٨ هێرشی لەدژی پێگە و بنکەکانی سوپای سوریا لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە ئەنجام داوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *