پێشڕەوی سوپای ڕووسیا بەرەو شاری باخموت

شەممە 18 شوبات 2023 - 19:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=23032

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای پاشەکشەی هێزەکانی ئۆکرانیا، سوپای ڕووسیا گوندی پاراسکۆڤیوکا لە باکووری باخموت کۆنترۆڵ کرد.

لە ١٧ی شوباتدا سوپای ڕووسیا دوای چەندین ڕۆژ شەڕی سەخت گوندی پاراسکۆڤیوکای کۆنتڕۆڵ کرد. گرتنەوەی گوندی پاراسکۆڤیوکا بە هۆی زیادبوونی قەبارەی تەقەی تۆپخانەکانی ڕووسیا و نیمچە گەمارۆدانی ئەم گوندە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چاوەڕوان کراو بوو.

لەگەڵ زاڵبوونی ڕووسەکان بەسەر ئەم گوندەدا، ڕێگای سلاڤیانسک-باخموت بەتەواوی پچڕا و لە ئەگەری دابینکردنی ڕێگایەکی نوێ لەلایەن سوپای ئۆکراینەوە، ئەوا ئەو ڕێگایانەش دەکەونە ژێر هێرشی تۆپخانەکانی ڕووسیا.

سوپای ڕووسیا دوای جێگیرکردنی پێگەکانیان لە گوندی پاراسکۆڤیوکا، ئەگەری پێشڕەوی بەرەو ناوچەی بارخیۆکا لە باکووری ڕۆژئاوای شاری باخموت، بە ئامانجی تەواوکردنی گەمارۆدانی ئەم شارە و زیادکردنی فشارەکان بەسەر هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا هەیە.

شایانی باسە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەڕێکی توند لە نێوان هێزەکانی سوپای ڕووسیا و سەربازانی ئۆکرانیا لە گوندی پاراسکۆڤیۆکا ڕوویدا. گرتنی ئەم گوندە بۆ تەواوکردنی ئۆپەراسیۆنی گەمارۆدانی شاری باخموت زۆر گرنگە، و هەروەها زاڵبوون بەسەر پاراسکۆڤیوکا، چاودێری هێزەکانی ڕووسیا بەسەر هێڵە لۆجستییەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەکانی باکوری شاری باخموت زیاتر دەکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *