کوژرانی فەرماندەی مەیدانی داعش لە باکووری سووریا

شەممە 18 شوبات 2023 - 17:46
https://kurdish.iswnews.com/?p=23029

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بارەگای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا لە میانەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، کوژرانی یەکێک لە فەرماندە مەیدانییەکانی گروپی تیرۆریستی داعشی ڕاگەیاند.

بارەگای تیرۆریستانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا (سێنتکۆم) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی و کوژرانی یەکێک لە فەرماندەکانی داعش لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: “لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی داعش بە ناوی حەمزە ئەلحومسی کوژرا. لەم ئۆپەراسیۆنەدا هەروەها چوار سەربازی ئەمریکی بریندار بوون. سەربازە بریندارەکان بۆ چارەسەری زیاتر بۆ عێراق گواسترانەوە.”

شایانی باسە بارەگای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا لە مانگی رابردوودا ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی و زەمینی لە دژی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام داوە. سێنتکۆم رایگەیاند کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا “عەبدوڵڵا حەمید موسلح ئەلمەداد” ناسراو بە “ئەبو حەمزە ئەلسوری”، یەکێک لە بەرپرسانی لۆجستی داعش و “حیسام حەمید ئەلمەداد ئەلخەیر”، یەکێک لە ئەندامانی دیکەی گروپی تیرۆریستی داعش، دەستگیرکران.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *