ئایەتوڵڵا خامنەیی: پرسی فەلەستین یەکێک لە پرسە گرنگەکانی جیهانی ئیسلامە

شەممە 18 شوبات 2023 - 14:55
https://kurdish.iswnews.com/?p=22983

چاوپێکەوتنی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، باڵیۆزان و نوێنەرانی سیاسی وڵاتانی جیهان لە تاران بە بۆنەی جەژنی مەبعەسی پێغەمبەری گەورەی ئیسلام (د.خ) لە گەڵ ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەڕێوەچوو.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لەو چاوپێکەوتنەدا کە ئەمڕۆ شەممە ١٨ی شوبات بەڕێوەچوو، پرسی فەڵەستینیان بە یەکێک لە خاڵە لاوازەکان و زامە گرنگەکانی جیهانی ئیسلام ناو برد و وتیان: یەک وڵات و یەک گەل لە بەرامبەر چاوی بینەری جیهانی ئیسلام ڕۆژانە و بەردەوام لە لایەن ڕژێمی دڕندە و تاوانبارەوە زوڵمی لێدەکرێت و وڵاتانی ئیسلامی بەم هەموو دەوڵەمەندی و تواناوە تەنیا بینەرن و تەنانەت ژمارەیەک لەم وڵاتانە بە تایبەت بەم دواییانە پەیوەندییان لە گەڵ ئەو ڕژێمە خوێنمژە هەیە.

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لاوازبوونی ئەم وڵاتانەیان بە ئەنجامی بێدەنگی لە بەرامبەر تاوان و پەیوەندییان لە گەڵ زایۆنیستەکان ناو برد و وتیان: دۆخەکە گەیشتووەتە ئاستێک کە ئەمریکا، فەرەنسا و چەند وڵاتێکی دیکە، بە پڕوپاگەندەی چارەسەرکردنی کێشەی موسڵمانان، مافی دەستێوەردانیان لە کاروباری جیهانی ئیسلام بە خۆیان داوە، لە کاتێکدا کە خۆیان توانای چارەسەرکردنی کێشەکان و بەڕێوەبردنی وڵاتی خۆیان نییە.

بەڕێزیان جەختیان کردەوە: ئەگەر لە هەمان ڕۆژانی سەرەتاییەوە، حکومەتە ئیسلامییەکان گوێبیستی ئامۆژگاری خێرخوازانەی زانایانی گەورەی نەجەف دەبوون و لە بەرامبەر ڕژێمی داگیرکاتی زایۆنیستی ڕادەوەستان، ئەمڕۆ بە دڵنیاییەوە دۆخی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا جیاواز دەبوو و جیهانی ئیسلام یەکگرتووتر و لە بوارە جیاجیاکاندا بەهێزتر دەبوو.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە هەڵوێستی ئاشکرا و ڕاشکاوانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پاڵپشتی لە زوڵملێکراوانی فەڵەستین، وتیان: دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاشکرا و بە هەر ڕێگایەک کە بتوانێت لە پاڵپشتیکردنی گەلی فەڵەستین بەردەوام دەبێت.

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە هاوپەیمانی دوژمنان لە بەرامبەر ئێرانی ئیسلامی، وتیان: بە داخەوە کە ئەو وڵاتانەی کە ئەرکی پاڵپشتیکردنی گەلی فەڵەستینیان لە سەر شانە، لە دژی ئێران بوونەتە هاوکاری دوژمنانی ئیسلام.

بەڕێزیان لە کۆتاییدا بومەلەرزەکەی سوریا و تورکیایان بە پرسی جیهانی ئیسلام ناو برد و سەبارەت بە فەڵەستین وتیان کە گرنگی پرسە سیاسییەکانی وەک فەڵەستین و دەستێوەردانەکانی ئەمریکا دەبێت لە هەر هەلومەرجێکدا جێی بایەخ و سرنجی جیهانی ئیسلام بێت.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *