بەرچاوترین ئۆپەراسیۆنەکانی خۆڕاگری لە فەلەستینی داگیرکراو لە ساڵی ٢٠٢٢

شەممە 18 شوبات 2023 - 17:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=22966

ساڵی ٢٠٢٢ دەتوانرێت ساڵی یەکڕیزی زۆربەی فەلەستینیەکان لەسەر بژاردەی “خۆڕاگری” ناو بنرێت. ٢٠٢٢ ساڵی یەکگرتوویی زیاتری گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین لە غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زایۆنیستەکان بوو. بە پێی ئامارەکان، لە ئەنجامی زیاتر لە ١٢ هەزار و ١٨٨ ئۆپەراسیۆن لە ساڵی ڕابردوودا ٣١ زایۆنیست کوژراون و زیاتر لە ٥٢٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.

لە ساڵی ٢٠٢٢، شەڕی ٣ ڕۆژە یان ئەو شەڕەی کە ناویان ناوە “وحدة الساحات”، واتە یەکگرتوویی مەیدانەکان، یەکێک بوو لە خاڵە وەرچەرخانەکانی گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین. هەرچەندە ئاگری ئەم شەڕە لە جنین هەڵگیرسا، بەڵام دواتر هەموو گروپە چەکدارەکانی غەززە بۆ پشتیوانی لێیان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ چوونە ناو شەڕێکی سەرتاسەری لەگەڵ ڕژێم.

ئەم شەڕە لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە باسم ئەلسەعدی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی جیهادی ئیسلامی لە کەرتی ڕۆژئاوا لە نیوە شەوی ٢ی ئابی ٢٠٢٢ لە کەمپی جنین دەستگیرکرا، چەند ساتێک دواتر وێنەی خوێن لە شوێنی دەستگیرکردنی باسم ئەلسەعدی بڵاوکرایەوە. فەرماندەکانی جیهادی ئیسلامی نیگەرانی دۆخی ئەلسەعدی دەبن، دۆخەکە ئاڵۆز دەبێت و دواجار دوای سێ ڕۆژ لەم دۆخە ئاڵۆزەوە، لە ١٤ی ئابی ٢٠٢٢، شەڕەکەی نێوان غەززە و ڕژێمی ئیسرائیل دەستیپێکرد و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، کە لە ئەنجامدا ٥١ فەلەستینی شەهید بوون.

بۆ باشتر تێگەیشتن لە ویستی زۆربەی فەلەستینییەکان بۆ بژارەدی خۆڕاگری، لێرەدا پێویستە ئاماژە بە ڕاپرسییەک بکەین کە لە ٧ تا ١٠ی کانوونی دووەم لە فەلەستینی داگیرکراو ئەنجامدراوە. به پێی ئه م ڕاپرسییه زۆربەی فەلەستینیەکان لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەکانی خۆڕاگری و پەرەسەندنی بوون. به پێی ئەم ڕاپرسییە کە لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوە سیاسییەکانی فەلەستینەوە ئەنجام دراوە، لەسەدا ٧٢ی به شداربووان پاڵپشتییان له گرووپه چەکدارەکانی وەک بێشەی شێرەکان (عرین الاسود) کردووه. هەروەها بەشداربووانی ئەم ڕاپرسییە رایانگەیاندووە کە ئەگەر هەڵبژاردنێک له نێوان ئیسماعیل هەنیە و محمود عەباس بەڕێوەبچێت، ٥٤٪ دەنگ بە هەنیە و ٣٤٪ دەنگ بە عەباس دەدەن، ئەمەش ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ڕۆحی خۆڕاگری لەنێو گەلی فەلەستین دەکات.

لە ساڵی ٢٠٢٢دا ئۆپەراسیۆنەکانی خەڵک و گروپە چەکدارەکان بە تایبەت لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراودا زیادبوونی بەرچاوی هەبوو. ساڵێک کە بە گوتەی کاربەدەستانی زایۆنیستی وەک ئینتیفازەیەک بوو.
ساڵی ڕابردوو کردەوەی تاکەکەسی و ئیستیشهادی بوو بە پریشکی دەستپێکردنی شەپۆلێکی ئۆپەراسیۆنەکان، بە ئامانجی کوژرانی زایۆنیستەکان و دەرکردنیان لە کەرتی ڕۆژئاوا و قودسەوە کە دواتر بۆ چالاکیی چەکداری ڕێکخراو بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجە سەربازییەکان گۆڕا.
کەتیبەکانی جنین کە باڵی سەرایا ئەلقودس لە جنین ـە و بێشەی شێرەکان (عرین الاسود) لە نابلوس، سەرچاوە و هێمای خۆڕاگری لە کەرتی ڕۆژئاوا بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بوون و زۆرترین ئۆپەراسیۆن و ڕووبەڕووبوونەوەکانیان ئەنجامداوە.

لە ئەنجامی زیاتر لە ١٢ هەزار و ١٨٨ ئۆپەراسیۆن، بە پێی ئامارەکان لە ساڵی ڕابردوودا ٣١ زایۆنیست کوژران کە زۆربەیان سەرباز بوون هەروەها زیاتر لە ٥٢٥ کەسی دیکەش بریندار بوون. ئۆپەراسیۆنەکانی وەک تەقەکردن، هێرشکردن بە چەقۆ، هێرش بە ئۆتۆمبێل، هێرشکردنە سەر ئۆتۆمبێل و شوێنەکانی سەربازی و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووبەڕوو لەگەڵ دانیشتووانی زایۆنی.

بەرچاوترین ئۆپەراسیۆنەکانی خۆڕاگری لە فەلەستین بەم شێوەیەن:
یەکەم: ئۆپەراسیۆنی نەقب یەکەم ئۆپەراسیۆنی کاریگەر بوو کە بووە هۆی کوژرانی ئیسرائیلییەکان. ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ٢٢-٣-٢٠٢٢ ئەنجام درا کە بە هۆیەوە ٤ ئیسرائیلی کوژران و ٢ی دیکەش بریندار بوون. ئەنجامدەری ئەم ئۆپەراسیۆنە محەممەد ئەبو ئەلقیعان لە دانیشتووانی شاری حورە لە پارێزگای نەقب بوو، کە دیل بوو و ماوەیەک پێش ئۆپەراسیۆنەکە ئازاد کرابوو.

محەممەد ئەبو ئەلقیعان
ساتی شەهید بوونیمحەممەد ئەبو ئەلقیعان

دووەم: لە ٢٧-٣-٢٠٢٢ ئیبراهیم و ئەمین ئەغبارییە ئۆپەراسیۆنێکیان لە ئەلخەزرە ئەنجامدا و لە ئەنجامدا 2٢ پۆلیس کوژران و ١٢ پۆلیسیش برینداربوون.

سێیەم: لە ٢٩-٣-٢٠٢٢ شەهید زیا حەمارشە ئۆپەراسیۆنێکی لە ناوچەی “بێنی براک” لە تەلئەبیب ئەنجامدا و بەهۆیەوە ٥ ئیسرائیلی کوژران و ١٢ کەسی دیکەش برینداربوون.

زیا حەمارشە
ساتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لەلایەنزیا حەمارشە

چوارەم: لە ٧-٤-٢٠٢٢ لە ئۆپەراسیۆنی تەقەکردن لە لایەن ڕەعد خازم خەڵکی جنین لە شەقامی دیزنکۆڤ ی تەلئەبیب، ٣ زایۆنی کوژران و ١٥ کەسی دیکەش برینداربوون.

ڕەعد خازم

گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین و حزبوڵڵای لوبنان پیرۆزبایی ئەم ئۆپەراسیۆنەیان کرد و لە زۆربەی ناوچەکانی فەلەستین خەڵک دەستیان کرد بە دابەشکردنی شیرینی و ئاهەنگگێڕان. ماوەیەک دوای ئۆپەراسیۆنی ڕەعد، عەبد خازم ی برای لە رووبەڕوونەوەکانی جنین دا شەهید بوو.

دوای ئۆپەراسیۆنەکە ڕەعد خازم لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵهات و هێزەکانی پۆلیس و سوپا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەدوایدا دەگەڕان. لە تەلئەبیب بۆ چەند کاتژمێرێک رێوشوێنی توندی ئەمنی گیرایەبەر، کەرتی گواستنەوەی گشتی ڕاگیرا و داوا لە زایۆنیستەکان کرا کە لە ماڵەکانیان دەرنەچن.

هێزە تایبەتەکانی سایرەت مەتکاڵ بانگهێشتی تەلئەبیب کران و بۆ دۆزینەوەی ناوبراو دەستیان بە گەڕان و پشکنینی ماڵ بە ماڵ کرد. دواجار ناوبراو لە شاری یافا لە شەڕێکی چەکداریدا کوژرا.

ڕەعد خازم

پێنجەم: لە ٢٩-٤-٢٠٢٢ دوو شەهید یوسف مرعی و محەممەد عاسی بە چەکی کارلۆ تەقەیان لە پاسەوانی شارۆچکەی “ئاریێل” کرد، کە بووە هۆی کوژرانی.

یوسف مرعی و محەممەد عاسی
تەقەکردن لە پاسەوانی شارۆچکەی “ئاریێل”

شەشەم: لە ٥-٥-٢٠٢٢ ئەسعەد یوسف ئەلرفاعی تەمەن ١٩ ساڵ و سۆبحی عیماد ئەبوشقیر تەمەن ٢٠ ساڵ لە شارۆچکەی “ئەلعاد” لە ڕۆژهەڵاتی “تەلئەبیب” ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجام دان کە لە ئەنجامدا سێ زایۆنی کوژران و چوار کەسی دیکەش برینداربوون. ئەنجامدەرانی ئۆپەراسیۆنەکە توانیان هەڵبێن، بەڵام دوای سێ ڕۆژ لە گەڕان و پشکنین دەستگیرکران.

ئەسعەد یوسف ئەلرفاعی و سۆبحی عیماد ئەبوشقیر

حەوتەم: لە ١٣ی گوڵانی ٢٠٢٢ لە کاتی شەڕی چەکداری لە نێوان هێزەکانی خۆڕاگری کەتیبەکانی جنین و هێزەکانی زایۆنیستی لە گەڕەکی ئەلهەدەف لە نزیک ئۆردوگای جنین، یەکێک لە ئەفسەرانی ڕژێمی زایۆنیستی بە ناوی نعوم ڕاز کوژرا.
هەشتەم: لە ١٤-٩-٢٠٢٢ لە دەوروبەری بازگەی ئەلجەلمە، شەهیدان ئەحمەد ئەیمەن ئیبراهیم عابید تەمەن ٢٣ ساڵ و عەبدولڕەحمان هانی سۆبحی عابید تەمەن ٢٢ ساڵ تەقەیان لە هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی کرد و لە ئەنجامدا ئەفسەرێکی زایۆنیستی کوژرا.

نۆیەم: ئۆپەراسیۆنێکی دیکە لەلایەن شەهید عودی ئەلتەمیمی ی تەمەن ٢٢ ساڵ، لە ئۆردوگای شوعەفات لە ڕێکەوتی ١٩-١٠-٢٠٢٢ ئەنجامدرا. ناوبراو لەم ئۆپەراسیۆنەدا تەقەی لە سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی کرد کە لە ئەنجامدا ژنە سەربازێک کوژرا و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون.

عودی ئەلتەمیمی

زایۆنیستەکان بۆ ماوەی ١٢ ڕۆژ بە دوای عودەیدا گەڕان، بەڵام نەیانتوانی بیدۆزنەوە و دواجار ئەوە خودی عودەی بوو کە جارێکی دیکە لە شوێنی ڕووداوەکە دەرکەوتەوە بۆ ئەوەی ئۆپەراسیۆنێکی دیکە ئەنجام بدات. عودەی ئەلتەمیمی لە دەروازەی شارۆچکەی “معالی ئەدومیم” لە قودسی داگیرکراو ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجامدا و شەهید بوو.

ساتی شەهید بوونی عودەی ئەلتەمیمی

دەیەم: لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی بێشەی شێرەکان (عرین الاسود) لە نزیک شارۆچکەی شافی شمرۆن لە باکووری ڕۆژئاوای شاری نابلوس لە ١١-١٠-٢٠٢٢، سەربازێکی ئیسرائیلی کوژرا.
یازدەیەم: لە ٢٩-١٠-٢٠٢٢ محەممەد کامل ئەلجعبری لە نزیک شارۆچکەی “کریات اربع” لە ئەلخەلیل تەقەی لە زایۆنیستەکان کرد و بووە هۆی کوژرانی زایۆنیستێک و برینداربوونی ٥ کەسی دیکە.

کامل ئەلجعبری

دوازدەیەم: لە ٢٣-١١-٢٠٢٢ قودسی داگیرکراو تەقینەوەی دوو بۆمب لە وێستگەی پاسەکانی بەخۆیەوە بینیوە. لە ئاکامی ئەو تەقینەوانەدا زایۆنیستێک کوژرا و ٤٧ کەسی دیکەش بریندار بوون و دوای سێ ڕۆژ یەکێکی دیکە لە بریندارەکانیش کوژراو.

دوای ئەم ئۆپەراسیۆنە، سەرۆکی شارەوانی قودس ڕایگەیاند کە کامێراکانی چاودێری ئەم ناوچەیە لەلایەن گروپێکی هاککەرەوە هاک کراون و دەستمان بە ئەرشیفەوە نییە بۆ ناسینەوەی ئەنجامدەری ئۆپەراسیۆنەکە. دوای ئەوە گرووپی هاککەری “گۆچانی موسا” بە پەخشکردنی ڤیدیۆی تەقینەوەی بۆمبەکە لە وێستگەی پاسەکان ڕاگەیاند کە کامێراکانی ئەو ناوچەیەیان هاک کردووە و هەموو گرتە ڤیدیۆییەکانیان لابردووە. بەڵام دواجار دوای چەند هەفتەیەک لە گەڕان و پشکنین، ڕژێمی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئەنجامدەری ئۆپەراسیۆنەکەی بە ناوی ئیسلام فاروح دەستگیرکردووە.

سێزدەیەم: ڕۆژی ١٥-١١-٢٠٢٢ محەممەد سوف تەمەن ١٩ ساڵ لە شارۆچکەی ئاریێل لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوا ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجامدا و بەهۆیەوە سێ زایۆنیست کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

موحەممەد سوف

ساڵی ٢٠٢٢ بە هەموو هەوراز و نشێوەکانیەوە کۆتایی هات. زۆربەی پێشبینییەکان ساڵی ٢٠٢٣ بە ساڵێکی خوێناوی و گرژ ناودەبەن و بە لەبەرچاوگرتنی سەرهەڵدانی گروپەکانی وەک بێشەی شێرەکان، چەکداربوونی زیاتر فەلەستینیەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا و هاتنە سەرکاری حکومەتی ڕاستڕەو و توندڕەوی ناتانیاهۆ، پێدەچێت ئەم پێشبینیانە چاوەڕوان کراو بێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *