سەردانی وەزیری دەرەوەی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ ئۆکرانیا

هه‌ینی 17 شوبات 2023 - 23:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=22954

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی ئۆکرانیا و تاوتوێکردنی هەندێک پرس، گەیشتە کیێڤ.

ئێلی کۆهین، وەزیری دەرەوەی ڕژێمی ئیسرائیل، گەیشتە پۆڵەندا و دواتر بە شەمەندەفەر گەشتێکی بۆ کیێڤ کرد. ناوبراو دوای گەیشتن بە ئۆکرانیا چاوی بە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئەم وڵاتە کەوت.

هەردوولا لایەن لە دیدارەکەدا سەبارەت بە زیادکردنی پەیوەندی و هاوکارییەکان دژ بە ئێران لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان گفتوگۆیان کرد. کۆهین بە زێلێنسکی وتی کە ڕووخساری شەیتانی ئێران لە ئۆکرانیاش ئاشکرا دەبێت!

وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی لەم دیدارەدا ڕایگەیاند: ئیسرائیل پشتیوانی لە یەکپارچەیی خاکی و سەروەری ئۆکرانیا دەکات. لە درێژەی گفتوگۆکەدا وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پاکێجێکی نوێی هاوکاری پێشکەش بە ئۆکرانیا کرد کە بریتی بوو لە قەرزی ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ باشترکردنی پێداویستیە تەندروستییەکان و ژێرخانە مەدەنیەکانی ئۆکرانیا و پابەندبوونی بە دروستکردنی سیستەمێکی زیرەکی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە ئۆکرانیا. ئەم سیستەمە بۆ ئاگادارکردنەوەی خەڵک لە هێرشە مووشەکییەکان بەکاردێت و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی ٣ تا ٦ مانگی داهاتوودا لە ئۆکرانیا کاری پێ بکرێت.

ئێلی کۆهین هەروەها لەگەڵ دیمیترۆ کۆلبا هاوتا ئۆکراینییەکەی کۆبووەوە. کۆهین لەم دیدارەدا ئاماژەی بەوەدا کە ئیسرائیل هاوسۆزی تەواوی لەگەڵ گەلی ئۆکرانیا دەردەبڕێت و پابەندە بە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا.
کۆلبا هەروەها پێزانینی خۆی بۆ یارمەتییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەربڕی و ڕایگەیاند کە ئیسرائیل بە تەواوی ئاگاداری پێداویستییە ئەمنی و بەرگرییەکانمانە و چاوەڕوانی بڕیاری دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلین.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *