شەهیدبوونی سێ سەربازی عێراقی لە باکوری بەغدا

هه‌ینی 17 شوبات 2023 - 11:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=22930

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی تەقینەوەی پشتێنەی خۆکوژی یەکێک لە خۆکوژەکانی گروپی تیرۆریستی داعش لە باکووری بەغدا، سێ سەربازی عێراقی شەهید بوون و چوار سەربازی دیکەش بریندار بوون.

ڕۆژی رابردوو ١٦ی شوبات، دوای پێگەیشتنی زانیاری ورد لەسەر جموجۆڵی گروپی تیرۆریستی داعش، هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی دابینکردنی ئاسایشی ناوچەی تارمییە لە باکووری بەغدا دەستپێکرد .لەم ئۆپەراسیۆنەدا سێ لە تیرۆریستانی داعش لەوانە خۆکوژێک کوژران.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری عێراق، دوای تەقینەوەی پشتێنی خۆکوژی خۆکوژەکە، سێ هێزی ئەمنی عێراق شەهید بوون و چواری دیکەش بریندار بوون.

شایانی باسە ناوچەی تارمییە کە دەکەوێتە باکوری بەغدا، ناوبەناو پێکدادانی نێوان گروپی داعش و سوپای عێراقی بەخۆیەوە دەبینێت. سەرەڕای ئۆپەراسیۆنی دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکانی عێراق لەم ناوچەیە، ئەندامانی ئەم گروپە لە ناوچەی تارمییە چالاکییان هەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *