وەزیری دەرەوەی سعودیە بەم نزیکانە سەردانی سوریا دەکات

پێنجشەممە 16 شوبات 2023 - 22:42
https://kurdish.iswnews.com/?p=22925

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی ڕووسی لە هەواڵێکی کورتدا ڕایگەیاند، وەزیری دەرەوەی سعودیە دەچێتە دیمەشق.

ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی ڕووسی بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە: فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەچێتە سوریا.

کەناڵی “RT”ی ڕووسیش بە پشتبەستن بە ئاژانسی ھەواڵی سپۆتنیک ئەم هەواڵەیان بڵاوکردەوە.

هەواڵی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی سعودیە بۆ سوریا لە کاتێکدا بڵاوبووەتەوە کە تا ئێستا هیچ کام لە میدیاکانی سعودیە ڕووماڵی ئەم هەواڵەیان نەکردووە، لە لایەکی تریشەوە دەسەڵاتدارانی سعودیە بە فەرمی و نافەرمی هیچ هەڵوێستیان لەسەر ئەم بابەتە نەبووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *