هێرشی بەرفراوانی مووشەکی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا + ڤیدیۆ

پێنجشەممە 16 شوبات 2023 - 14:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=22913

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سوپای ڕووسیا بە ٣٢ مووشەکی کروز هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە چەندین شاری ئەم وڵاتە.

هێزی ئاسمانی و هێزی دەریایی ڕووسیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٦ی شوبات بە تەقاندنی ٣٢ مووشەکی کروزی Kh-101 و Kh-55 (Kh-55) هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر پێگەکانی ئۆکرانیا لە شارەکانی خارکیڤ، میکۆلایڤ، ئۆدێسا، ئوچاکیڤ، کرێمنچۆگ، پاڤلۆگراد، کروپیۆنیتسکی، دنیپرۆپێترۆڤسک، زۆلۆچیڤ و درۆهۆبیچ.

بەگوێرەی میدیاکانی ئۆکرانیا، سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای ئۆکرانیا توانیویەتی ١٦ مووشەکی ڕووسی لە ئاسمانی ناوچە جیاوازەکاندا بخاتە خوارەوە، بەڵام ١٦ مووشەکی دیکە ئامانجەکانیان پێکاون.

ئەم ئۆپەراسیۆنە چوارەمین خولی هێرشە مووشەکییە بەرفراوانەکانی سوپای ڕووسیایە بۆ سەر شارەکانی ئۆکرانیا لە ساڵی ٢٠٢٣ و پێشبینی دەکرێت بەردەوام بێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *