وەزیری دەرەوەی ئەردەن لە گەڵ بەشار ئەسەد کۆبووە

پێنجشەممە 16 شوبات 2023 - 11:53
https://kurdish.iswnews.com/?p=22909

وەزیری دەرەوەی ئەردەن لە یەکەم سەردانیدا بۆ دیمەشق لە پاش ساڵی ٢٠١١، لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا کۆبووە.

ئەیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئەردەن کە بە فەرمی سەردانی سوریای کردووە، لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کۆبووە.

ئەمە یەکەم سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەردەنە بۆ سوریا لە پاش ساڵی ٢٠١١ و ئامانجەکەشی بەسەرکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بومەلەرزەکەی ئەم دواییە و گەیاندنی پەیامی هاوخەمی و هاوکارییە بۆ حکومەتی سوریا.

ناوبراو پاش گەیشتنی بە دیمەشق لە گەڵ فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریاش کۆبووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *