دیمەشق: جۆلانی داگیرکراو عەرەبی و سوری بووە و هەرواش دەمێنێتەوە

چوارشەممە 15 شوبات 2023 - 18:01
https://kurdish.iswnews.com/?p=22900

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: وەزارەتی دەرەوەی سوریا رایگەیاند کە ناوچەی جۆلان سوری و عەرەبی بووە و هەرواش دەمێنێتەوە و دەرنگ یان زوو داگیرکردنی جۆلان لەلایەن رژێمی زایۆنیستی کۆتایی پێ دێت.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە کاردانەوە بە بەیاننامەی دانیشتووانی جۆلانی داگیرکراو لە ساڵڕۆژی مانگرتنی سەرتاسەری لە دژی داگیرکەرانی زایۆنی رایگەیاند کە ئێستا ٤١ ساڵ بەسەر بڕیاری ١٤ی شوباتی ١٩٨٢ تێدەپەڕێت، بەڵام دانیشتوانی جۆلانی داگیرکراو هەمیشە بە توندی لە دژی داگیرکەران وەستاون.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا زیادی کرد: ٤١ ساڵ بەسەر مانگرتنی گشتی گەلەکەمان لە جۆلانی داگیرکراو لە دژی بڕیاری لکاندنی جۆلان بە فەلەستینی داگیرکراو تێپەڕیوە و سەرەڕای هەموو سەختی و بارودۆخە سەختەکان، پشتبەستنیان بە خاکی خۆیان سوریا، پابەندبوون بە ناسنامەکەیانەوە و قبوڵنەکردنی داگیرکاری ئیسرائیل، وەک خۆی ماوەتەوە.

ڕۆژی رابردوو سێشەممە، گەلی سوریا لە جۆلانی داگیرکراو یادی ٤١ ساڵەی مانگرتنی سەرتاسەرییان لە دژی بڕیاری هەڵەی لکاندنی جۆلان بە خاکە داگیرکراوەکان بە ڕاگەیاندنی مانگرتن و ماتەمینی گشتی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی سوریا بەرز راگرت، بەڵام سەرجەم بەرنامەکان و فێستیڤاڵەکان کە لەم ڕۆژەدا بەڕێوە دەچوون، لەبەر کارەساتی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی سوریا هەڵوەشایەوە.

هەر بەم بۆنەیەوە دانیشتوانی جۆلانی داگیرکراوی سوریا لە بەیاننامەیەکدا جەختیان لەوە کردەوە کە تا ئازادکردنی جۆلان و گەڕانەوەی بۆ سەر خاکی سوریا لە خەبات و بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەران بەردەوام دەبن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *