ئەمریکا: “فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی” لە سوریا کرایە ئامانج

چوارشەممە 15 شوبات 2023 - 11:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=22883

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا ناسراو بە سێنتکۆم سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی دروستکراوی ئێرانیان لە سوریا تێکشکاندووە.

سێنتکۆم بانگەشەی ئەوەی کردووە کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ئێرانی لە میانی ئەرکێکی سیخوڕی بەسەر یەکێک لە بنکەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا خراوەتە خوارەوە.

ئەم ناوەندە لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە، “ڕۆژی ١٤ی شوبات، نزیکەی کاتژمێر ٢:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ناوخۆ، هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا رووبەڕووی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ئێران بوونەوە کە هەوڵی ئەنجامدانی ئەرکێکی سیخوڕی لە بنکەی پشتیوانی کۆنۆکۆ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەدا.”

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *