پێشڕەوی سوپای ڕووسیا لە میحوەری کوپیانسک

سێشەممە 14 شوبات 2023 - 23:08
https://kurdish.iswnews.com/?p=22869

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای ماوەیەکی زۆر لە چەقبەستوویی بەرەی کوپیانسک، سوپای ڕووسیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێیان لەم میحوەرەدا دەستپێکرد و دوای کۆنترۆڵکردنی دوریچێن، چوونە ناو ناوچەی نیشتەجێبوونی گریانیکیوکا لە باکووری کوپیانسک.

پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی سوپای ڕووسیا و سەربازانی ئۆکرانیا لە میحوەرەکانی باکوور و باشووری کوپیانسک لە پارێزگای خارکیڤ بەردەوامە و پێشڕەوی هێزەکانی ڕووسیا لەو ناوچانە بە هێواشی ئەنجام دەدرێت.

لە دوا هەنگاویشدا، سوپای ڕووسیا بە سەقامگیرکردنی پێگەکانیان لە دوریچێن، چوونە ناو ناوچەی نیشتەجێبوونی گریانیکیوکا و پێکدادانی توند لەم ناوچەیەدا بەردەوامە.

هەروەها لە باشووری لیمان پێرشی شەڕی تۆپخانەیی بۆ گرتنی سینکیۆکا دەستی پێکردووە. هەفتەی ڕابردوو هەواڵێک بڵاوبووەوە کە سەربازانی ڕووسیا چوونەتە ناو گوندی سینکیوکا کە ڕەتکرایەوە. لە هەفتەی ڕابردووەوە قەبارەی تەقەی تۆپخانەکانی ڕووسیا بۆ سەر گوندی سینکیوکا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و پێدەچێت بەم زووانە سوپای ڕووسیا پێشڕەوییەکی زەمینی بۆ گرتنەوەی ئەم ناوچەیە دەست پێ بکات.

سوپای ڕووسیا بەنیازە هاوکات لەگەڵ ئۆپەراسیۆن و پێشڕەوی لە بەرەی سینکیوکا و دۆریچێن، گوشار بخاتە سەر سوپای ئۆکرانیا لە باکووری کۆپیانسک، و تەرکیزی لۆجستیکی سوپای ئۆکرانیا لە بەرەکانی دیکەوە بۆ ئەم میحوەرە ڕابکێشێت.

شایانی باسە، سوپای ڕووسیا دوای پێنج مانگ لە بێچالاکی لە بەرەی باکووری لوهانسک و باشووری خارکیڤ، دیسانەوە لە هەندێک ناوچەی ئەم بەرەیەدا هاوسەنگی شەڕەکەی لە بەرژەوەندیی خۆی گۆڕیوە. پێشتر لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٢ سوپای ڕووسیا بەتەواوی پاشەکشەی لە ناوچەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای خارکیڤ کردبوو. بەم پاشەکشەی ڕووسەکان نزیکەی ٨٨٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەی پارێزگای خارکیڤ کە لەو کاتەدا لە ژێر دەستی ڕووسەکاندا بوو، ڕادەستی سوپای ئۆکرانیا کردەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *