هاوکاری سەربازی پاکستان بۆ ئۆکرانیا!

سێشەممە 14 شوبات 2023 - 15:19
https://kurdish.iswnews.com/?p=22866

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژنامەیەکی هیندستان رایگەیاند کە پاکستان نزیکەی ١٠ هەزار موشەکی گراد لەگەڵ چەکی سەربازی دیکەی لە ڕێگەی ئەڵمانیاوە ڕەوانەی ئۆکرانیا کردووە.

ڕۆژنامەی “ئیکۆنۆمیک تایمز”ی هیندستان بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەک رایگەیاند کە پاکستان لە ڕێگەی بەندەری “کەراچی” لایەنی کەمەوە ١٠ هەزار موشەکی گراد ی بۆ بەندەری “ئەمدن”ی ئەڵمانیا ناردووە تا لە ڕێگەی پۆڵەندا بگاتە سوپای ئۆکرانیا.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا، ئەم میدیا هیندییە نووسیویەتی: “کۆمپانیا سەربازییەکانی جێگیر لە هەندێک وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا کە هاوسنوورن لەگەڵ ئۆکرانیا، کەرەستەی سەربازیی دروستکراوی پاکستان بۆ ئۆکرانیا دەنێرن. ئۆکرانیا هەروەها لە بەرامبەر ئەم هاوکاریانەدا بەڵێنی بە پاکستان داوە کە هەلیکۆپتەرەکانی می ١٧ی سوپای پاکستان پەرەی پێ بدات.”

شایانی باسە کە هێزە چەکدارەکانی پاکستان ژمارەیەکی زۆر گوللەی تۆپخانەی ١٢٢ ملم ی تەقینەوە بەهێزیان هەیە کە لەلایەن کارگەکانی تەقەمەنی پاکستانەوە دروستکراون. ئەم گوللانە زۆر گونجاون بۆ سیستەمی تۆپخانەی دروستکراوی سۆڤیەت کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا بەکاردەهێنرێن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *