ڕێگای باکووری شاری باخموت پچڕا + نەخشەی مەیدانی

سێشەممە 14 شوبات 2023 - 11:55
https://kurdish.iswnews.com/?p=22855

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای پاشەکشەی سەربازانی ئۆکرانیا لە گوندی کراسناگۆرا و پاککردنەوەی ئەم گوندە لەلایەن هێزەکانی سوپای ڕووسیاوە، هێزەکانی ڕووسیا لە ڕۆژئاوای بلاهوداتنێ پێشڕەوییان کرد و ڕێگای باکووری شاری باخموتیان پچڕاند.

لە ١٢ی شوباتدا سوپای ڕووسیا گوندی کراسناگۆرا ی کۆنتڕۆڵکرد و لەگەڵ پەرەسەندنی پێکدادانەکان، هێزەکانی ئۆکرانیا لەم ناوچەیە پاشەکشەیان کرد. شەڕ و پێکدادان لە نزیک گوندی پاراسکۆڤیۆکا لە ڕۆژئاوای کراسناگۆرا بەردەوامە.

هاوکات لەگەڵ پێشڕەوییەکانی ئاماژەپێکراو لەم میحوەرەدا، هێزەکانی ڕووسیا توانیان لە ڕۆژئاوای بلاهوداتنێ پێشڕەوی بکەن و بەو پێشڕەوییە ڕێگای باکووری شاری باخموت پچڕا و گوندی پاراسکۆڤیۆکاش نیمچە گەمارۆ درا. لە ئێستادا دۆخی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی پاراسکۆڤیوکا زۆر لاوازە و بەهۆی تەقەی زۆر و پێشڕەوی هێزەکانی ڕووسیا، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەگەری کۆنتڕۆڵکردنی ئەم ناوچەیەش لەلایەن ڕووسەکانەوە هەیە.

بۆیە بەپێی بارودۆخی مەیدانی لە میحوەری باکوری باخموت، لە هەنگاوی یەکەمدا ناوچەی پاراسکۆڤیوکا ئامانجی سوپای ڕوسیایە و دوای زاڵبوون بەسەر ئەم ناوچەیەدا هێزەکانی ڕووسیا بۆ تەواوکردنی گەمارۆدانی شاری باخموت بەرەو ناوچەی بەرخیڤکا لە ڕۆژئاوای باکووری ڕێگای باخموت، پێشڕەوی دەکەن.

شایانی باسە، هەفتەی ڕابردوو ڕێگای ڕۆژئاوای شاری باخموت لەلایەن سوپای ڕووسیا پچڕا و ئێستاش لەگەڵ بڕینی ڕێگای باکور، شاری باخمووت تا رادەیەکی زۆر گەمارۆ دراوە.

شەڕ و پێکدادان لە بەرەکانی دیکەی ناو شاری باخموت بەبێ هیچ گۆڕانکارییەکی تایبەت لە نەخشەی مەیدانیدا بەردەوامە.

شەڕی گرتن یان بەرگریکردن لە باخموت بووەتە یەکێک لە شەڕە کوشندەکانی شەڕی ئۆکرانیا لە ڕووی هێزی مرۆیی و کەرەستەی جەنگییەوە. سەرەڕای ئامۆژگاری شارەزایانی ڕۆژئاوایی بۆ کشانەوەی سوپای ئۆکرانیا لەم شارە، سوپای ئەم وڵاتە هێشتا پێداگری لەسەر پاراستنی ئەم شارە دەکات و هەرچی لە توانایدا بێت بۆ ئەم ناوچەیە دەنێرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *