ئۆپەراسیۆنی ئیستشهادی لە کەمپی شوعەفات/ سەربازێکی ئیسرائیلی کوژرا

دووشەممە 13 شوبات 2023 - 23:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=22848

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی خۆڕاگری لە قودسی داگیرکراو، سەربازێکی ئیسرائیلی کوژرا.

سەرچاوەکانی عیبری ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایانگەیاند کە منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵانی فەلەستینی بە چەکی سارد هێرشی کردووە سەر سەربازێکی ئیسرائیلی لە بازگەی شوعەفات لە قودسی داگیرکراو و بە سەختی برینداری کردووە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، پۆلیسێکی ئیسرائیلی کە لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادە بووە، دەستی کردووە بە تەقەکردن لەم منداڵە فەلەستینییە، کە بە هەڵە ئەم سەربازە ئیسرائیلییەی کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە سەربازەکە کوژراوە.

هێزەکانی ئیسرائیلی ئەم کوڕە تەمەن ١٣ ساڵەیان دەستگیرکرد کە ناوی محەممەد باسل زلبانییە.

هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی دوای هێرشەکەی سەر کەمپی شوعەفات، دایک و باوکی هێرشبەرەکەیان دەستگیرکرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *