یەکەم بەکارهێنانی بەلەمی خۆکوژی لەلایەن سوپای ڕووسیا لە هێرشەکەی بۆ سەر باشووری ئۆدێسا

دووشەممە 13 شوبات 2023 - 20:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=22841

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سوپای ڕووسیا بە کەڵک وەرگرتن لە بەلەمێکی خۆکوژی، پردێکی ستراتیژی لە ناوچەی زاتۆکا لە باشووری پارێزگای ئۆدێسا کردە ئامانج.

ئێوارەی ١٠ی شوبات، سوپای ڕووسیا بە بەکارهێنانی بەلەمێکی خۆکوژ پردێکی ستراتیژیی لە کەناراوەکانی ناوچەی زاتۆکا لە باشووری پارێزگای ئۆدێسا کردە ئامانج، کە بە هۆیەوە زیان بە پردەکە گەیشت.

پردی زاتۆکا بەهۆی هەبوونی بەشی ڕێگاوبان و شەمەندەفەر و بەکارهێنانی وەک ڕێگای سەرەکی بۆ ناردنی کەرەستەی سەربازی لە باشوورەوە لە ڕۆمانیا بۆ ئۆدێسا و ئۆکرانیا گرنگییەکی تایبەتی هەیە.

ڤیدیۆیی ساتەوەختی هێرشەکە

دوای چەند کاتژمێرێک لە هێرشی سوپای ڕووسیا بۆ سەر پردی زاتۆکا، کاربەدەستانی شاری ئۆدێسا بە گێڕانەوە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی باشووری ئۆکرانیا، ڕایانگەیاند کە دوو فڕۆکەی جەنگی سوخۆ-٢٤ی ڕووسیا چوار مووشەکیان ئاراستەی دوورگەی مار کردووە. لەم بارەیەوە هیچ وردەکارییەکی دیکە نەخراوەتەڕوو. سوپای ڕووسیا دوای پاشەکشەکردن لە دوورگەی مار لە ١ی تەمموزی ساڵی ٢٠٢٢، تائێستا هێرشێکی جددی بۆ سەر کەنارەکانی ئۆکرانیا لە دەریای ڕەشدا نەبووە و ئەم هێرشە لەگەڵ هێرشی سەر پردی زاتۆکا، سەرەتای هەڕەشەی نوێیە بۆ سەر کەناراوەکانی ئۆکرانیا.

دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر پردی زاتۆکا، ڤالێری زالۆجینی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ژەنەڕاڵ مارک میلی، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە سوپای ڕووسیا بەلەمی خۆکوژی لە هێرشەکەی سەر پردی زاتۆکا بەکارهێناوە.

تا ئێستا زانیاری ورد لەسەر ناو و جۆری ئەم بەلەمە خۆکوژییە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە کە هێزی دەریایی ڕووسیا لەگەڵ پەرەسەندنی هاوکارییە سەربازییەکانی مۆسکۆ و تاران، دەستی بە بەکارهێنانی بەلەمی خۆکوژی دروستکراوی ئێران کردبێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *