“ئیسرائیل” چووەتە قۆناغی لەناوچوون و داڕمان

یەکشەممە 12 شوبات 2023 - 23:08
https://kurdish.iswnews.com/?p=22812

“میخائیل بریزۆن” نووسەر و شرۆڤەکاری ئیسرائیلی لە وتارێکیدا کە لە ڕۆژنامەی عیبری “هارێتز”دا بڵاوکراوەتەوە، باس لە سیناریۆکانی داڕمان و لەناوچوونی ڕژێمی زایۆنیستی دەکات.

ناوبراو لەم وتارەدا باس لەوە دەکات کە ڕژێمی زایۆنیستی بەرەو لەناوچوون و داڕمانی ناوخۆیی دەڕوات و لە ئایندەیەکی نزیکدا هیچ کەسێکی شارستانی تێیدا نامێنێت و هەمووان جێی دەهێڵن و تەنیا توندڕەوەکان لێرە دەمێننەوە و ئەوانیش دەسەڵات تا داڕمان و لەناوچوونی ئەم رژێمە دەگرنە دەست.

بریزۆن دەڵێت، لە ساڵی ١٩٤٨ قۆناغی هیوا و لە ساڵی ١٩٦٧ قۆناغی دووەم کە قۆناغی گەندەڵی و لەناوچوون بووە دەستی پێکرد.

لە درێژەی ئەم بابەتەدا هاتووە کە لە ٢٩-١٢-٢٠٢٢ – واتە کاتێک بنیامین ناتانیاهۆ دەسەڵاتی وەرگرتەوە – قۆناغی سێیەم کە قۆناغی لەناوچوونە دەستی پێکرد.

نووسەر ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە بەتەواوی پێشبینیکراو و حەتمی بووە، چونکە دوای ٥٥ ساڵ لە گەندەڵی و تێکدان و داگیرکاری و توندوتیژی، هیچ ڕێگەیەک بۆ باشترکردنی دۆخەکە نییە.

دەشڵێت، ئەمجارە هیچ هەواڵێک لە قیامەتی دراماتیک نییە، بەڵکو ئێمە بەرەوڕووی داڕمانێکی وردە وردە دەبینەوە و لە کۆتاییدا دەگاتە ئاستێک کە چیتر کەس نایەوێت لە “ئیسرائیل”دا بژیت، و تەنها کەسانی ڕادیکاڵ و توندڕەو و ئەوانەی کە لە ڕووی فیکری و دەروونییەوە تێکچوون، لێرە دەمێننەوە و حوکمڕانی دەکەن تا دواجار ئەم رژێمە لەناو دەچێت.

ئەو نووسەرە چەپڕەوە جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەوڵی داوە بزانێت تا داڕمان چەندی ماوە، بەڵام سەری سوڕما کاتێک زانیوە کە ماوەیەکی زۆر تا کۆتایی ڕێگاکەدا نەماوە، چونکە زۆربەی ئەو شتانەی دەیبینێت نزیکە لە لەناوچوون، هەموو موڵک و دارایی حکومەت لەبری ئەوەی بۆ پێشکەوتن و شوێنی باشتر خەرج بکرێت، بۆ پەرەپێدانی ئەو شارۆچکانە خەرج کراوە کە جولەکەکانی ڕادیکاڵ و توندڕەو تێیدا دەژین و دەتوانین بڵێین کە پڕۆژەی داڕمان و لەناوچوونی “ئیسرائیل” خەریکە نزیک دەبێتەوە.

ناوبراو لەمبارەیەوە وتوویەتی، بۆ نمونە دەکرێ بڵێین کەرتی پەروەردە بەتەواوی وێران بووە، کەرتی بیناسازی زۆر گران و دواکەوتووە، نەخۆش و بەساڵاچووان هیچ گرنگییەکیان پێنادرێت، تەندروستی و پاکوخاوێنی بەتەواوی پشتگوێ خراوە، نرخی شتەکان بەشێوەی بەرچاو بەرزبووەتەوە، ژێرخانەکان زۆر لاوازە و گاڵتەجاڕانەیە، هەژاری ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت و توندڕەوەکان حوکمڕانی هەموو شتێک دەکەن، گواستنەوەی جولەکەکان لە ناوچە جیاوازەکانەوە بۆ “ئیسرائیل” ناکۆکی و ئاژاوەی دروستکردووە، هەڵوێستی پۆلیس جێی شەرمەزارییە و توندوتیژی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت و گەندەڵی لە هەموو شوێنێک بڵاوبووەتەوە، دادپەروەری نەماوە و ئیتر مافی مرۆڤ و یەکسانی هیچ مانایەکی نییە.

ئەو نووسەرە هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە جێی سەرسوڕمانە کە لە ماوەی ٧٥ ساڵی ڕابردوودا “ئیسرائیل” نەیتوانیوە تەنانەت یەکێک لەو کێشانەش چارەسەر بکات کە دەوڵەتێکی ئاسایی ڕووبەڕووی دەبێتەوە، وەک دیارە ئەمە چارەنووسی هەموو ئەو دەوڵەتانەیە کە گرنگی بە هاووڵاتیانی خۆیان نادەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *