خۆکوژی هێرشە تیرۆریستییەکەی کوێتە کێ بوو؟ + ڤیدیۆ

یەکشەممە 12 شوبات 2023 - 20:29
https://kurdish.iswnews.com/?p=22805

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ تەحریکی تاڵیبانی پاکستان گرتەیەکی ڤیدیۆیی “مەنسوور بیلال”، خۆکوژی هێرشە تیرۆریستییەکەی ٥ی شوباتی لە شاری کوێتە بڵاوکردەوە.

لەم گرتە ڤیدیۆییەدا، جگە لە ڕاهێنانی تەقەکردنی “مەنسوور بیلال”، لێدوانەکانی ناوبراو پێش ئۆپەراسیۆنی خۆکوژی دژی سوپای پاکستان و هەروەها وێنەی ئۆپەراسیۆنەکە و دیمەنەکانی گواستنەوەی کوژراو و بریندارەکان بڵاوکراوەتەوە.

لەم ڤیدیۆیەدا هەوڵێک دەدرێت بە پشتبەستن بە ژمارەی ئەو ئەمبولانسانەی کە قوربانیانی هێرشەکەی هەڵگرتبوو، کە حەوت ئەمبولانس بوون، راگەیێندراوی فەرمی حکومەتی پاکستان کە تێدا ئاماژە بە برینداربوونی سێ کەس دەکات بە درۆ بخات.

جێی ئاماژەیە سەرچاوە هەواڵییەکانی تەحریکی تاڵیبانی پاکستان ڕۆژی یەکشەممە ٥ی شوبات هەواڵی ئۆپەراسیۆنێکی خۆکوژییان لە دژی کاروانێکی سوپای پاکستان لە نزیک بازگەی موسا لە نزیک فڕۆکەخانەی کوێتە بڵاوکردەوە. بەوتەی تەحریکی تاڵیبانی پاکستان، لەم ئۆپەراسیۆنەدا سێ ئۆتۆمبێل تێکشکێنراون و ١٠ سەربازی سوپا و ٢٠ هێزی چەکداری دیکە کە ئەفسەرێکی پلە باڵای تێدایە، کوژراون و بریندار بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *