یەکەم وڵاتی ئەوروپی یارمەتی ناردە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریا

یەکشەممە 12 شوبات 2023 - 16:42
https://kurdish.iswnews.com/?p=22762

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئیتاڵیا بووە یەکەم وڵاتی ئەوروپی کە یارمەتی مرۆیی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریا بنێرێت.

ئیتالیا ڕۆژی رابردوو (شەممە) بووە یەکەم وڵاتی ئەوروپی کە دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی دووشەممەی رابردوو یارمەتی مرۆیی بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریا بنێرێت.

هەر لەمبارەیەوە، بەرپرسێکی ئیتالیایی رایگەیاند کە چەندین تۆن یارمەتی مرۆیی وڵاتەکەی گەیشتووەتە شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان، تا یەکەم یارمەتی مرۆیی ئەوروپی بێت کە دەچێتە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتی سوریا.

ماسیمیلیانۆ دانتۆنۆ بەرپرسی باڵیۆزخانەی ئیتالیا لە سوریا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هاوکاریە ٣٠ تۆن دەبێت و چوار ئەمبولانس و ١٣ کانتینەر ئامێری پزیشکی لەخۆدەگرێت.

بەوتەی بەرپرسی باڵیۆزخانەی ئیتاڵیا لە سوریا، چوار پزیشکیش بەرەو دیمەشق بەڕێوەن بۆ یارمەتیدانی ئەوانەی بەهۆی بومەلەرزەی ئەم دواییەی سوریاوە زیانیان بەرکەوتوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *