ۆڵ ستریت ژوورناڵ: ئەمریکا سیستەمەکانی بەرگریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکشێنێتەوە

شه‌ممه‌ 19 حوزه‌یران 21 - 13:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=2276

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ڕایگەیاندووە کە ئەم وڵاتە سەرقاڵی کشانەوەی سیستەمەکانی بەرگری و هێزەکانیەتی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ڕایگەیاندووە کە ئەم وڵاتە سەرقاڵی کشانەوەی سیستەمەکانی بەرگری و هێزەکانیەتی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت ژوورناڵ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی و هێزەکانی لە وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکشێنێتەوە.

ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە وەزیری بەرگری ئەمریکا لە سەر ئەم تەوەرە لە گەڵ محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە وتووێژی کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەمریکا سیاسەتەکانی لە سەر بەرەنگاربوونەوەی چین و ڕووسیا چڕ دەکاتەوە.

ۆڵ ستریت ژوورناڵ ڕایگەیاندووە کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ۸ سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت لە وڵاتانی عێراق، کوێت، ئەردەن و سعوودیە دەکشێنێتەوە، هەروەها سیستەمێکی دیکەی تاد لە سعوودیە لا دەبرێت.

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بە سەدان هێزی سەربازیی پسپۆڕ لە بواری بەڕێوەبردنی سیستەمەکانی بەرگریدا دەبێت و پرۆسەکە لە سەرەتای ئەم مانگەشەوە دەستیپێکردووە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .