ڕەخنەی توندی بەشار ئەسەد لە هەڵوێستی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەرامبەر بە دۆخی مرۆیی سوریا

یەکشەممە 12 شوبات 2023 - 16:38
https://kurdish.iswnews.com/?p=22759

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆککۆماری سوریا کە وڵاتەکەی رووبەڕووی دەرئەنجامەکانی بوومەلەرزە کوشندەکەی ئەم دواییە بووە، ڕەخنەی لە هەڵوێستی وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە بەرامبەر دۆخی مرۆیی سوریا گرت.

بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سوریا لە یەکەم لێدوانی تەلەفزیۆنیدا دوای بوومەلەرزە کوشندەکەی ڕۆژی دووشەممە ڕەخنەی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا گرت.

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لە میانەی بەسەرکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی دووشەممەی ڕابردوو لە حەلەب، وتی: دەوترێت وڵاتانی ڕۆژئاوا گرنگییان بە بارودۆخی مرۆیی داوە، ئەمە ڕاست نییە و بارودۆخی سیاسی بوونی هەیە و هیچ گرنگییەک بە بارودۆخی مرۆیی نەدراوە.

ناوبراو وتی: هەستی مرۆیی لای وڵاتانی ڕۆژئاواش بوونی نییە، نە لە ئێستا و نە لە ڕابردوودا و نە لە سەردەمی کۆلۆنیالیزمی مۆدێڕن، نە دوای ئەو و نە پێش خۆی، کۆلۆنیالیزم ٦٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا لە سەر بنەمای کوشتن، دزی و تاڵانکردنی گەلان دامەزراوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی (١٠ی شوبات) “ڕێگەپێدانێکی گشتی” بۆ ماوەی ١٨٠ ڕۆژ دەرکرد کە ڕێگە بە هاوکارییە مرۆییەکان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە دەدات. وەزارەتی دەرەوەی سوریا بڕیاری حکومەتی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی بەشێک لە سزاکانی سەر ئەم وڵاتە بە نمایش ناوبرد.

سەرۆککۆماری سوریا و ئەسما ئەسەد هاوسەرەکەی ڕۆژی هەینی گەیشتنە پارێزگای حەلەب کە بومەلەرزەی لێکەوتووەتەوە. بەشار و هاوسەرەکەی سەرەتا چوونە نەخۆشخانەی حەلەب و لەگەڵ بریندارەکانی بوومەلەرزەکە دیداریان کرد و دواتر بە ئامادەبوون لە ناوچەی “المشارفە” لە شاری حەلەب کە زۆرترین زیانی لە بوومەلەرزەکەدا بەرکەوتووە، لە نزیکەوە ئاگاداری دۆخەکە بوونەوە.

سەرۆککۆماری سوریا لە وتارێکدا ئاماژەی بەوەدا کە خەڵکی ئەم وڵاتە لە ١٢ ساڵی ڕابردوودا لە بەرامبەر هەموو کێشە و پیلانگێڕییەکدا خۆڕاگر بوون و ئەم کارەساتە سروشتییەشدا تێدەپەڕێنن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *