ئەمریکا بۆ ١٨٠ ڕۆژ سزاکانی لەسەر سوریا لابرد

یەکشەممە 12 شوبات 2023 - 16:18
https://kurdish.iswnews.com/?p=22746

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڕیاری لێخۆشبوونی سزاکانی بۆ ماوەی ١٨٠ ڕۆژ بۆ سوریا ڕاگەیاند و بە گوتەی واشنتۆن ئەم بڕیارە بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی سوریا دراوە.

بەرەبەیانی ڕۆژی رابردوو هەینی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە ماڵپەڕەکەیدا ڕایگەیاند: بەشی کۆنترۆڵی سەروەت و سامانی دەرەکی سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا “ڕێگەپێدانی گشتی سوریا ٢٣”ی دەرکرد، کە بۆ ماوەی ١٨٠ ڕۆژ ڕێگە بە هەموو مامەڵەکانی پەیوەست بە یارمەتی بومەلەرزە دەدات.

نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی فریاگوزاری سەبارەت بە کاریگەریی گەمارۆکان و پەککەوتنی گەیاندنی یارمەتییەکان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی سوریا هۆشدارییان دابوو.

ماو نینگ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین چوارشەممەی رابردوو بە ڕەخنەگرتن لە ئەمریکا داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی سزاکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر گەلی سوریا بەمەبەستی پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی سوریا کردبوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *